پسپۆڕێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشییه په‌تاكان له ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، چاوه‌ڕێی جۆرێكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرێ كه له ئێسته‌وه پێی ده‌گوترێ "دڕنده"، زۆر له جۆری "دێلتا" مه‌ترسیدارتره، بۆیه زۆر گرنگه كوتان له دژی ڤایرۆسه‌كه فه‌رامۆش نه‌كرێت.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ئهیلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نتۆنی فاوچی كه پسپۆری گه‌وره‌ی بواری نه‌خۆشییه پهتاكانه له ئه‌مه‌ریكا، بۆ كه‌ناڵی "ئیم ئێس ئێن بی سی" قسه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی، چاوه‌ڕێی جۆرێكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرێ كه زۆر "دڕنده"یه و له دێلتا مه‌ترسیدارتره.
چاوه‌ڕێ ڤایرۆسێكی زۆر دۆزه‌خی و دڕنده ده‌كرێ، ره‌نگه له‌ڕووی خێرایی له گواستنه‌وه، زۆر له دێلتا مه‌ترسیداتر بێت
دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه جۆری دێلتا به‌راورد به "دڕنده" زۆر لاوازتره. بۆیه تا ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا زیاتر گه‌شه بكات و كوتان له دژی ڤایرۆسه‌كه خاوتر ببێته‌وه، بێگومان ده‌بێ چاوه‌ڕێی جۆره نوێیه‌كانی ڤایرۆسه‌كه بین كه زۆر مه‌ترسیدارن.
ئه‌و پسپۆره زیاتر گوتوویه‌تی، زۆر گرنگه ڤاكسینه‌كان فه‌رامۆش نه‌كرێن و ده‌بێ خۆتان بكوتن، به‌لای كه‌مه‌وه كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا لاوازتر ده‌بێت و مردنیش كه‌متر ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر نا، ده‌بێ چاوه‌ڕیی خراپتریش بكه‌ین.
مانگی رابردوو چه‌ند زانایه‌ك له بواری ڤایرۆسه‌كان بۆ گۆڤاری "نیوزیك" گوتبوویان، چاوه‌ڕێ ڤایرۆسێكی زۆر دۆزه‌خی و دڕنده ده‌كرێ، ره‌نگه له‌ڕووی خێرایی له گواستنه‌وه، زۆر له دێلتا مه‌ترسیداتر بێت.