قایمقامی شارۆكه‌ی ئاكرێ رای گه‌یاند، له سنووری ئاكرێ كۆمه‌ڵێك پڕۆژه كه زۆرینه‌یان له سێكته‌ری رێگاوبانن به گوژمه‌ی شه‌ش ملیار و 500 ملیۆن دینار كه‌وتوونه‌ته واری جێبه‌جێ كردن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ئه‌یلوول، مازن محه‌مه‌د قایمقامی ئاكرێ، بۆ "وشه" گوتی، به گوژمه‌ی شه‌ش ملیار و 500 ملیۆن دینار كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی رێگاوبان و په‌روه‌رده ئه‌نجام ده‌درێن.
روونیشی كرده‌وه كه له‌وچوارچێوه‌یه‌دا رێی نه‌هله دروست ده‌كرێت كه هه‌شت گوندی مه‌سیحی له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه هه‌ن. هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌یشی دا كه بڕیاره قۆناغی دووه‌می پڕۆژه بۆ ئاكرێ ئه‌نجامبدرێت كه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی جۆراوجۆرن.
كاروانی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام پڕۆژه‌ی نوێ ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێ كردن.
ئاكرێ/ بڵند ئیبراھیم