ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سینه‌ما سالم پڕۆژه‌یه‌كی خێزانی بۆ بینینی فیلمه‌كان له سینه‌مادا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌ربه‌ست مه‌نمی سه‌رۆكی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، به ئامانجی به كولتووركردنه‌وه‌ی بینینی فیلمه‌كان له سینه‌مادا، هه‌روه‌ها بیرخستنه‌وه‌ی ڕۆڵی گرنگی سینه‌ما له پێشخستنی كولتوور و ڕووناكبیری هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی نوێ به‌ناوی "خێزان و سینه‌ما" و ماوه‌ی یه‌ك مانگیش به‌رده‌وام ده‌بن .
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی نمایشكردنی فیلمه له سینه‌مادا، و "دۆزینه‌وه‌ی نیمۆ" یه‌كه‌م فیلمی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت.
" پڕۆژه‌كه‌مان ته‌نیا به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو به‌رهه‌می وڵاتانی تریش له‌خۆ ده‌گرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ده‌توانن هانده‌ر بن له بواری په‌روه‌رده‌یی و ڕۆشنبیری دا". مه‌نمی وای گوت.
ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ له ته‌مه‌نی دوو ساڵ كاركردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری له‌بواری "چاپكردنی كتێب، به كولتووركردنی خوێندنه‌وه، ناساندنی كتێبی به‌شێك له نووسه‌ران" هه‌بووه.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال