ملیارێك دینار بۆ چەند پڕۆژەیەكی سەیدسادق تەرخان دەكرێت

:: PM:07:16:16/09/2021 ‌

وەزارەتی شارەوانی عێراق بڕی ملیارێك دینار بۆ كۆنكرێتكردنی گەڕەك و كۆڵانەكانی شارۆكەی سەیدسادق تەرخان دەكات، كە پێشتر بڕیاری لەسەر درا بوو و بەهۆی چەند كێشەیەكی كارگێڕییەوە دوا كەوتبوو.

تەها ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی سەیدسادق بە "وشە"ی گوت، ئەم برە پارەیە لە بودجەی ساڵی 2019ی عێراق بڕیاری لەسەر درا بوو، كە بڕی ملیارێك دینار بۆ پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی گەڕەكەكانی سەیدسادق تەرخان بكرێت، بەڵام بەهۆكاری كێشەی كارگێڕی ئەو پڕۆژە دوا كەوت و نەكەوتە واری جێبەجێكردنەوە.
پڕۆژەكە كەوتە واری جێبەجێكردن و لە نزیكترین كاتدا كاری كارگێڕی و هونەری و تەندەرێنی بۆ دەكرێت
زیاتر گوتی، وەزارەتی نیشتەجێكردن و شارەوانییەكانی عێراق، پێیان راگەیاندین كە بە زووترین كات پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی گەڕەكەكانی شارۆكەی سەیدسادق جێبەجێ دەكرێت، بۆ ئەم مەبەستە ئاگەداری هاووڵاتییان دەكەینەوە كە ئەو پڕۆژە كەوتە بواری جێبەجێكردن و لە نزیكترین كاتدا كاری كارگێڕی و هونەری و تەندەرێنی بۆ دەكرێت، پڕۆژەكەیش بە هەمان بڕە پارە و دەرخستەی پێشوو جێبەجێ دەكرێت، كە بڕی یەك ملیار دینارە.

"وەك قایمقامیەتی سەیدسادق داوای جێبەجێكردنی هەندێك پڕۆژەی ترمان لە حكوومەتی عێراق كرد، كە بودجەی بۆ دابین بكرێ و بۆمان ئەنجام بدرێت، بۆیە هیوادارین بە زووترین كات وەڵاممان بدەنەوە، كە پڕۆژەی خزمەتگوزاری و رێگەوبان لەخۆ دەگرێت"، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی سەیدسادق وای گوت.

سەیدسادق/ ئاسان محەمەد  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل