دیارده‌ی پشكنینی په‌رده‌ی كچێنی و نه‌شته‌رگه‌ری چاككردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی له نێو كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا وه‌ك دیارده‌یه‌كی نامۆ و پێشێلكردنی مافی ژن سه‌یر ده‌كرێت، ئه‌و ملیۆنان په‌نابه‌ره‌ی له‌و وڵاتانه‌یش ده‌ژین، باوه‌ڕیان به‌و نه‌ریت و كولتووره‌یه، به‌ڵام بڕیاره به‌ریتانیا به فه‌رمی له پایزی ئه‌مساڵه‌وه ئه‌و جۆره پشكنین و نه‌شته‌رگه‌رییه به ته‌واوی قه‌ده‌غه بكات، ئه‌مه‌یش گرفت و كێشه بۆ ماڵبات و خێزانه په‌نابه‌ره‌كان دروست ده‌كات، كه ڕوویان له‌و وڵاته كردووه.
پشكنینی
په‌رده‌ی كچێنی ته‌نیا دیارده‌یه‌ك نییه كه له نێو كۆمه‌ڵگه مسوڵمانه‌كان بوونی هه‌بێت، به‌ڵكو له مهزهوهكانی جوو و ئه‌رسه‌دۆكسی و كریستیانه ئوسوڵییهكانیش به بایه‌خه‌وه ئه‌و نه‌ریته پێڕه‌و ده‌كه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌كیش ئاماده نین ده‌سبه‌رداری ئه‌و نه‌ریته بن. به شێوه‌یه‌كی گشتیش ئه‌و دیارده‌یه وه‌ك كولتوورێكی باو له جیهان له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه و هێنده پێوه‌ندی به ئاینه‌كانه‌وه نییه و خه‌ڵكی بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ریته تێكه‌ڵ به ئاینیان كردووه.
پزیشكان و شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه سته‌مێكی گه‌وره‌یه له كچان و ژنان ده‌كرێت، چونكه په‌رده‌ی كچێنی شتێك نییه، كه ته‌نیا له ڕێی جوتبوونه‌وه بوونی نه‌مێنێت، به‌ڵكو له كاتی وه‌رزشكردنیش زۆرترین ئه‌گه‌ری نه‌مانی په‌رده‌ی كچێنی هه‌یه، جیا له‌وه‌یش زۆرێك له كچان هه‌ن كه هه‌ر له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونیان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی په‌رده‌ی كچێنیان نییه، ئیتر ناكرێ ئه‌وانه وه‌ك تاوانبار هه‌ژمار بكرێن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به توندی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دیارده‌یه ببینه‌وه و بنه‌بڕ بكرێت.
پشكنینی په‌رده‌ی كچێنی به 400 دۆلار و نه‌شته‌رگه‌ری چاككردنهوهیشی به 40 هه‌زار دۆلار ده‌كرێت
بڕیاره حكوومه‌تی به‌ریتانیا له پایزی ئه‌مساڵه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشكنینی په‌رده‌ی كچێنی لای پزیشكه‌كان قه‌ده‌غه بكات، ئه‌وانه‌یشی كه نه‌شته‌رگه‌ری چاككردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی بكه‌ن، به‌هه‌مانشێوه ئه‌و كاره‌یان لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت، هه‌ر پزیشكێكیش ئه‌و پشكنین و نه‌شته‌رگه‌رییه ئه‌نجام بدات، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی قورسترین سزا ده‌بێته‌وه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌وباره‌وه هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ له ڕێی سه‌یركردنه‌وه پزیشك و كه‌سی شاره‌زا دڵنیا ببێت له‌وه‌ی كچێك په‌رده‌ی كچێنی ماوه یان له ده‌ستی داوه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا په‌رده‌ی كچێنی هه‌ر بۆشایی تێدایه و شتێك نییه كه به ته‌واوی داخراو بێ و هیچ ده‌رچه‌یه‌ك تێیدا بوونی نه‌بێت.
حكوومه‌تی بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان ڕاپۆرت له میدیاكانی به‌ریتانیا كه باسیان له‌و دیارده‌یه ده‌كرد، ئه‌و كاره‌ی وه‌ك هه‌نگاوێكی نایاسایی و تاوان ناساند. ریچارد هۆلدن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌وباره‌وه گوتی، پرۆژه یاسایه‌ك بۆ ڕێگری له‌و دیارده‌یه ئاماده كراوه و له پایزی ئه‌مساڵ په‌رله‌مان تاوتوێی ده‌كات و ده‌ری ده‌چووێنێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له به‌رنامه‌یه‌ك سه‌رسڕمانی خۆی پێشان دا، كه ئێسته به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی 21 نۆرینگه‌ی تایبه‌ت به‌و پشكنینه له شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا بوونیان هه‌یه، له كاتێكدا حكوومه‌ت به كارێكی نایاسایی و تاوان هه‌ژماری كردووه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه كاتێك یاسای بۆ ده‌رده‌چێت، ئیتر هیچ بوارێك نامێنێته‌وه و حكوومه‌ت به ته‌واوی ده‌ستكراوه ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به قورسترین شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پزیشك و خاوه‌نی نۆرینگانه بكات.
له پایزی ئه‌مساڵ به‌ریتانیا یاسا بۆ ئه‌و دیارده‌یه ده‌رده‌كات و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات و وه‌ك تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت
پێشتر میدیاكانی به‌ریتانیا باسیان له به‌ربڵاوی ئه‌و دیارده‌یه له نێو خێزانه په‌نابه‌ره‌كان كرد، كه له‌و وڵاته ده‌ژین، ئه‌وه‌یشیان خسته ڕوو، كه پزیشك و په‌رستاران له به‌رانبه‌ر پشكنینی په‌رده‌ی كچێنی بڕی 300 پاوه‌ند نزیكه‌ی 410 دۆلار له كه‌سوكاری كچه‌كه وه‌رده‌گرن، له ساڵی 2016یش زیاتر له 300 پزیشكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی ژنان ددانیان به‌وه‌دا نا، كه به‌لای كه‌مه‌وه له مانگێكدا پشكنینێكی په‌رده‌ی كچێنیان كردووه.
له‌باره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاككردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنیش پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕ به‌و كاره نه‌كرێت، چونكه چه‌ندان توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ژنان كراوه و ئه‌وجۆره نه‌شته‌رگه‌ریه‌یان بۆ كراوه، به‌ڵام دوای دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی كرداری جووتبوون به هیچ شێوه‌یه‌ك خوێن له ئه‌ندامی زاوزێیان نه‌هاتووه، ئه‌مه كارێكی مه‌حاڵه، ئه‌وه‌ی به ناوی نه‌شته‌رگه‌ری چاككردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی ده‌كرێ، بریتییه له شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی ژنان و دانانی توره‌كه‌ی بچووكی خوێن له پێستی ناوه‌وه‌ی ئه‌ندامی زاوزێ، كه ئه‌مه‌یش كارێكی مه‌ترسیداره و هه‌وكردن و جۆره نه‌خۆشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام زۆرێك له خه‌ڵكی له به‌رانبه‌ر چوار هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن!