لویسا لۆفلوك سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌ی
واشنتن پۆست له به‌غدا، له ڕاپۆرتێكدا كه له ڕۆژنامه‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات، كه جموجۆڵی پاشماوه‌كانی داعش له سووریا به ته‌واوی ڕوویان له زیادبوون كردووه و خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگێكی تر له دژی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی دژ به تیرۆر له ناوچه‌كه به‌رپا بكه‌ن.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كاتێكی زۆر به‌سه‌ر ڕفاندنی دوو ژن تێپه‌ڕ نه‌بووه، كاتێك له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ڕفێنران، له‌و كاته‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یش به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕان، له بیابانه‌كان به ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كوژران و دواتر ته‌رمه‌كانیان به فڕێدراوی دۆزرایه‌وه، شڤان سه‌لیمۆ یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هه‌سه‌ده ده‌ڵێ، ئه‌مه په‌یامێكی ڕوونی پاشماوه‌كانی داعشه بۆ هه‌مووان، كه ئێسته فێربوون خه‌ڵك ده‌ڕفێنن و له ناوچه دووره ده‌سته‌كان ده‌یانكوژن و دواتر ته‌رمه‌كانیان له سه‌ر شه‌قامه‌كان فڕێ ده‌ده‌ن.
دوو ساڵ و نیو پێش ئێسته له سووریایش كۆتایی به داعش هێنرا، باغۆز كه دوا ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی ئه‌و گرووپه بوو، به پشتیوانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێرشی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات توانرا له تیرۆریستان پاك بكرێته‌وه و كۆتایی جه‌نگی ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ داعش كۆتایی هات، به‌ڵام ئه‌و ڕێكخراوه هه‌رگیز تووشی شكستی یه‌كجاره‌ی نه‌بوو و ئاماده‌یش نییه شكستی هه‌میشه‌یی قبووڵ بكات، بۆیه شانه نووستووه‌كانی له عێراق و سووریا ده‌ستیان به خۆ ڕێكخستنه‌وه كرد، به بۆمب و چه‌كی مامناوه‌ندی به به‌رده‌وامی له ناوچه جیا جیاكانی عێراق و سووریا، هێزه‌كان و كارمه‌ندانی حكوومی و خه‌ڵكی سیڤل ده‌كه‌نه ئامانج.
هاوپه‌یمانان خه‌مڵاندنیان كردووه كه تا ئێسته نزیكه‌ی 16 هه‌زار چه‌كداری داعش له عێراق و سووریا ماون
ئه‌و دوو ژنه كه ناوه‌كانیان "هیند له‌تیف خزر و سه‌عده فه‌یسه‌ڵ هرماس" بوو، دوای كوشتن‌یان له‌لایه‌ن شانه نووستووه‌كانی داعش له نزیك گوندی دشیشه‌ی سه‌ر سنووری عێراق ته‌رمه‌كانیان به فڕێدراوی دۆزرایه‌وه.
ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، یان باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، له‌لایه‌ن كورد و پێكهاته‌كانی تره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ و له 2015ه‌وه به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" پێكهێنران و ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان له تێكشكاندنی تیرۆریستان له‌و ناوچه‌یه گێڕاوه، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام پشتیوانی هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن، تا ئێسته‌یش 900 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌و ناوچه‌یه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق و ڕاوێژ به هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بده‌ن و ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای هه‌شت ساڵ شه‌ڕی هێزه‌كانی ناوچه‌كه و هاوپه‌یمانان له دژی ئه‌و گرووپه، به‌ڵام به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له عێراق و سووریا، تا ئێسته‌یش ژماره‌ی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه له نێوان هه‌شت تا 16 هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت، كه له عێراق و سووریا خۆیان حه‌شارداوه و زیاتر له ناوچه بیابانه‌كان و چۆڵه‌وانییه‌كان ده‌ژین و پشت به ستراتیجی گه‌له گورگی په‌رتبوو ده‌كه‌ن، به شه‌و له ناوچه ئاوه‌دانه‌كان نزیك ده‌بنه‌وه و گورزی خۆیان ده‌وه‌شێنن و دواتر به‌ره‌و شوێنه دووره ده‌سته‌كان ڕا ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه واشنتن پۆست بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پاشماوه‌كانی داعش ڕقێكی زۆریان به‌رانبه‌ر به ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات به گشتی و ئه‌وانه‌ی له ڕیزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ن به تایبه‌تی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی دژ به تیرۆر ڕۆڵی به‌رچاویان گێڕاوه و گه‌وره‌ترین گورزیان له داعش داوه، كه ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه بڕوای چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه به‌مشێوه‌یه كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ژنانه‌وه بكوژرێن، ئه‌وا ناچن بۆ به‌هه‌شت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه گه‌وره‌ترین ڕق و تووڕه‌ییان له هێزی ژنان له ڕیزی هه‌سه‌ده هه‌یه، بۆیه‌یش ئه‌و دوو ژنه‌یان كردووه‌ته ئامانج، كه كاریان له به‌شی پاراستنی مافی ژن له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌كه‌ی خۆیان هه‌بووه.
جموجۆڵیان له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا زۆر زیادی كردووه به تایبه‌ت له دیوی سووریاوه
هه‌واڵگری هه‌سه‌ده‌یش ئاشكرای كردووه، كه ئه‌و گرووپه‌ی داعش كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه، له شه‌ش چه‌كدار پێكهاتوون، له‌لایه‌ن كه‌سێك به ناوی ئیبراهیم عه‌لی سه‌ر په‌رشتی ده‌كرێن، كه ئه‌با عومه‌ر له ڕیزی داعش ناوی ده‌برێت. ئه‌وان پاش چاودێری وردی ماڵی ئه‌و دوو ژنه، دواتر له دره‌نگانی شه‌و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كانیان و ڕفاندوویانن.
چه‌ند ڕۆژێك دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دوو ژنه‌كه‌یش، به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری هاوپه‌یمانان، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، توانیان ئیبراهیم عه‌لی و گرووپه‌كه‌ی بگرن و ئێسته خراونه‌ته گرتووخانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.