رۆژ به رۆژ ژینگه و ئاوهه‌وای هه‌ولێر به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوات، هۆكاره‌كانیشی زۆرن، ''له ئۆتۆمبێلێكی بچووكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته گه‌وره‌ترین كارگه له‌و شاره‌دا''. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا هه‌وڵی ڕژد دراوه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاوهه‌وا پیسه‌كه‌ی هه‌ولێر؟
له‌مباره‌یه‌وه ڕه‌زاق خه‌یلانی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ئێمه وه‌ك ده‌ستی ژینگه، رۆژانه كار و چالاكیمان هه‌یه له بچووكترین كار كه هۆشیاریدانه به خه‌ڵك له پاراستنی ژینگه و ئاوهه‌وای شاره‌كه، بۆ گه‌وره‌ترینیان كه ڕاگرتنی كارگه گه‌وره‌كانه به‌هۆی به‌كارنه‌هێنانی فلته‌ری دووكه‌ڵ و پیسكردنی هه‌وای ده‌وروبه‌ر. ئه‌مه مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی گه‌شتی و پیسبوونی به‌رده‌وامی شاره‌كه.
گوتەبێژی دەستەی ژینگە دەڵێ، هەوڵی رژدمان داوە، بەڵام بێ هاوئاهەنگی کۆنترۆڵی دۆخەکەمان پێ ناکرێ
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌وڵی ڕژدیان داوه بۆ دابینكردنی گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌لایه‌ن لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له‌ناو شاردا كه‌م بێته‌وه و پێویست نه‌كات هه‌ر كه‌س ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت بۆ كاره‌كانی بێنێته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌وه‌یشی گوت، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵێكی باشی داوه بۆ نه‌هێشتنی موه‌لیده‌كانی ناو گه‌ڕه‌كه‌كان، ئه‌ویش به دابینكردنی ''پێوه‌ری زیره‌ك''، به‌وه‌یش كاره‌بای 24 سه‌عاتی بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كرێت و موه‌لیده‌كان نامێنن، كه ئه‌وانیش هۆكارێكن بۆ پیسبوونی ژینگه و ئاوهه‌واكه‌ی.
به‌هۆی زۆربوونی ئۆتۆمبێل، موه‌لیده‌ی ناو گه‌ڕه‌كه‌كان، كارگه‌ی بچووك و گه‌وره‌كان و چه‌ندان هۆكاری تر كه بوونه‌ته هۆی پیسكردنی ئاوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی، بۆیه ده‌سته‌ی ژینگه به هه‌وڵه‌كانیان هه‌ستاون بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌م دۆخه، به‌ڵام ئه‌وانیش بێ هاوئاهه‌نگی ناتوانن ئه‌م دۆخه كۆنترۆڵ بكه‌ن.