كۆمپانیای ڤۆلسڤاگن دوو ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له جۆری ''ID.4 AWD Pro'' و ''ID.4 AWD Pro S''ی به‌رهه‌م هێنابوو كه ئه‌مڕۆ له پێشانگایه‌كدا نرخه‌كانی ئاشكرا كردن.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه دوو مۆدێله‌كه‌ی ڤۆلسڤاگن، له ئه‌كسله‌كانی هێزی 94 بۆ 295 ئه‌سپی بۆ زیاد كراوه، كه به‌رانبه‌ر به مۆدێله‌كانی تری ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان، هێزێكی یه‌كجار زۆر جیاوازیان هه‌یه، ئه‌مه‌یش ڕێیان ده‌دات توانایه‌كی به‌هێزیان هه‌بێت له‌كاتی لێخوڕیندا و ببێته ڕكابه‌ر بۆ ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی تری وه‌ك ''ئۆدی و تێسلا''.
ڤۆلسڤاگن لە پێشانگایەکیدا دوو ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئاشکرا کرد بە نرخەوە
له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یشی له پێشانگاكه‌دا گوترا، مۆدێلی ID.4 AWD Proی 2021 له 44 هه‌زار و 870 دۆلار ده‌ست پێ ده‌كات، ID.4 AWD Pro Sی له 49 هه‌زار و 370 دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
ڤۆلسڤاگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی"ـه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌وكاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو.