كاتێك منداڵ ده‌گاته قۆناغی هاتنی ددانه‌كانی، چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له جه‌سته‌یدا ده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌وه‌یش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جه‌سته‌یه بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی تێیدا ڕوو ده‌دات.
له‌مباره‌یه‌وه د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشیی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، بۆ ''وشه'' گوتی، به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كان، هاتنی ددان ده‌گۆڕێت، منداڵ هه‌یه زوو ددانی دێت و منداڵ هه‌یه دره‌نگ، به‌ڵام نیشانه‌كانی هاتنی ددان هاوبه‌شن و هه‌موویان چه‌ند نیشانه‌یه‌كی گشتیان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، پێویسته دایك و باوكان بزانن كه نیشانه‌ی هاتنی ددانیانه:
پێویستی حاڵەتی هاتنی ددان لە منداڵاندا بە قۆناغێکی ئاسایی وەربگیرێ
یه‌كه‌م - بوونی لیكێكی زۆر له‌ناو ده‌مدا: یه‌كێك له نیشانه سه‌ره‌كییه‌كان، بوونی لیكی زۆره له‌ناو ده‌می منداڵه‌كه‌دا كه ئه‌مه به قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی هاتنی ددان داده‌نرێت.
دووه‌م - منداڵه‌كه هه‌ر شتێك ببینێ، ده‌ستی بۆ ده‌بات و بۆ ده‌می ده‌بات: به‌هۆی هاتنی ددانه‌وه، منداڵه‌كه كه‌مێك هه‌ستیار ده‌بێت، بۆیه چیی ده‌ست بكه‌وێت بۆ ده‌می ده‌بات و ئه‌گه‌ر هیچیش نه‌بوو، ده‌ست ده‌بات بۆ ده‌می.
سێیه‌م - له قۆناغی ده‌ركه‌وتنی ددانه‌كانی منداڵ زۆر ده‌گری: كاتێك سه‌ری ددانه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌وكات ئازار بۆ منداڵه‌كه دروست ده‌كه‌ن، ئه‌مه وا ده‌كات زۆر بگرین.
چواره‌م - له هه‌ندێك حاڵه‌تدا نه‌خۆشیی سكچوون ده‌گرێت یان ئاره‌زووی خواردن ناكات.