له یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می پرێمه‌رلیگی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له دواخوله‌كدا گۆڵی بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی وێستهام تۆمار كرد و سێ خاڵی به‌ده‌ست هێنا، لێسته‌ر سیتییش دۆڕا.
یارییه‌كه كه‌مێك پێش ئێسته كۆتایی هات، كه له یاریگه‌ی وێستهامدا كرا، تێیدا یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به 2-1 گۆڵ برده‌وه‌ی تۆمار كرد.
هه‌رچه‌نده له خوله‌كی 30ی یارییه‌كه یاریزانی جه‌زائیری سه‌عید بن ره‌حمه گۆڵێكی بۆ وێستهام تۆمار كرد، به‌ڵام 5 خولهك دواتر كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ شه‌یتانه سووره‌كان یه‌كسان كرده‌وه.
یارییه‌كه به‌م ئه‌نجامه تا خوله‌كه‌كانی كۆتایی به‌رده‌وام بوو، تا له خوله‌كی 89دا جه‌یسی لینگارد گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ مانچێسته‌ر تۆمار كرد.
به‌ڵام وێستهام خۆی به ده‌سته‌وه نه‌دا و تا دوا چركه له هێرشبردن به‌رده‌وام بوو، له خوله‌كی 90+3 ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ وێستهام هه‌ژمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی تۆپ به‌ر ده‌ستی لوك شا‌و كه‌وت.
بۆ جێبه‌جێكردنی لێدانه سزاكه، یاریزان نۆبڵ هاته ناو یاریگه، گوایه شاره‌زای جێبه‌جێكردنی لێدانی سزایه، به‌ڵام دی خیای گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر لێدانه سزاكه‌ی گه‌ڕانده‌وه و دواجار مان یونایتد بردنه‌وه‌یه‌كی دراماتیكی تۆمار كرد.
له ئه‌نجامێكی تری سهرنجڕاكێشیشدا، یانه‌ی برایتۆن به 2-1 گۆڵ له یانه‌ی لێسته‌ر سیتیی برده‌وه، كه ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوه.