په‌كه‌كه له سنووی قه‌ندیل ده‌ستی به‌وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ی هه‌نگه‌وانان و خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان كردووه و هه‌ر ئه‌مڕۆیش رێیه‌كی تری بۆ گوندی "زه‌نگه‌ڵین" له كوێستانه‌كانی قه‌ندیل كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئه‌یلوول، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهیی، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه له كوێستانه‌كانی قه‌ندیل رێی نهێنی ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رقاڵی دروستكردنی چه‌ند رێیه‌كی لاوه‌كین.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ رێگه‌یه‌ك بۆ هاتوچۆ له دۆڵی "هه‌ر سه‌كان" بۆ گوندی "زه‌نگه‌ڵین" بكاته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كات كه په‌كه‌كه له‌مڕۆوه ده‌ستی كردووه به وه‌رگرتنی سه‌رانه و باج له هه‌نگه‌وان و خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان و ئه‌وه‌یش وه‌ك پیشه‌ی به‌رده‌وامیان سه‌رجه‌م گونده‌كانی سنووری قه‌ندیل ده‌گرێته‌وه.
په‌كه‌كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی بووه به‌به‌ڵا بۆ كوردستان، هاوكات سه‌رچاوه‌ی ئازاردانی خه‌ڵكی گونده‌كانه و له‌ماوه‌ی رابردوویش سه‌تان گوند به‌هۆی بوونی ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌وه ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه.