یانه‌ی ریال مه‌درید له یارییه‌كی دراماتیكیدا و له دواخوله‌كه‌كاندا، بردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی له ناو یاریگه‌ی ڤالێنسیادا تۆمار كرد.
ئه‌مشه‌و له یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می لالیگای ئیسپانیا، له یاریی لووتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر یاریگه‌ی مێستایا بووه میوانی یانه‌ی ڤالێنسیا.
له ئه‌نجامیشدا یانه‌ی ریال مه‌درید به 2-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
هه‌رچه‌نده ڤالێنسیا ده‌ستپێشخه‌ریی كرد و له خوله‌كی 66 به هۆی هۆگۆ دۆرۆ به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام تیپی شاهانه بێ هیوا نه‌بوو له هه‌وڵه‌كانی و فشاری زۆری كرد.
له خوله‌كی 86 كه‌ریم بنزێما پاسێكی دایه ڤینسیۆس جۆنیۆر و ئه‌ویش گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ ریال تۆمار كرد.
سێ خوله‌ك دواتر ئه‌مجاره‌یان ڤینسیۆس ئۆڤه‌رێكی بۆ كه‌ریم بنزێما كرد، ئه‌ویش تۆپه‌كه‌ی به لێدانی سه‌ر كرده گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی.
به‌م بردنه‌وه‌یه ریال مه‌درید گه‌ڕایه‌وه پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به 13 خاڵ.
ڤالێنسیاش به 10 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدا مایه‌وه، كه ریال سۆسیدادیش له پله‌ی چواره‌م 10 خاڵی هه‌یه.