ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕادەگەیەنرێ‌

:: AM:08:49:20/09/2021 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ دووشەم 20ی ئەیلوول، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە شارۆكەی زاخۆ بەڕێوە دەچێت.

وەزارەتە پێوەندیدارەكانیش راسپێران بۆ ئەوەی بڕیارەكە جێبەجێ بكەن.
رۆژی 28ـی تەمووز، بە واژووی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ بڕیاری لێ‌ درا و وەزارەتە پێوەندیدارەكانیش راسپێران بۆ ئەوەی بڕیارەكە جێبەجێ بكەن.

دوای ڕاگەیاندنی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵێنی گواستنەوەی سەرجەم خزمەتگوزارییە گشتییەكانی بۆ دەرەوەی سەنتەری پارێزگاكان دا.

شارۆكەی زاخۆ یەكێكە لە شارۆكەكانی باشووری كوردستان، ئەو شارۆكەیە دەكەوێتە سنووری كارگێڕیی پارێزگای دهۆك و بە ناوچەی بادینان هەژمار دەكرێ، هەروەها زاخۆ شارۆكەیەكی بازرگانیی گرنگە، چونكە شوێنەكەی لە نێوان سنووری باشوور و باكوری كوردستان و خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل هەڵكەوتووە، ئەو شارۆكەیە نازناوی "زاخۆیا دەلال"ی لە خۆ گرتووە و ساڵانە گەشتیارێكی زۆر لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان و لە ناوچەكانی تری عێراق ڕووی تێدەكەن.



وشە - رامیار جەواد