ڕۆژانه له‌سه‌ر شه‌قامی 30 مه‌تریی شاری هه‌ولێر له به‌رده‌م پرسگه‌ی په‌روه‌رده‌ی گشتیی هه‌ولێر، قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروست ده‌بێت، له به‌دواداچوونێكی "وشه"دا ده‌ركه‌وت، قه‌ره‌باڵغییه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌یه ناهێڵن هاووڵاتییان مۆبایل ببنه ژووره‌وه و لایه‌نی پێوه‌ندیداریش ئاماده نییه مۆبایله‌كانیان لێ وه‌ربگرێت.
كه‌یفی مسته‌فا هاووڵاتییه‌كه و بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانی سه‌ردانی په‌روه‌رده‌ی گشتیی هه‌ولێر كردووه، ئه‌و به "وشه"ی گوت، "له پرسگه‌ی په‌روه‌رده‌ی گشتیی هه‌ولێر، ناهێڵن هیچ كه‌سێك مۆبایل له‌گه‌ڵ خۆی بباته ژووره‌وه، مۆبایلی كه‌سیش له پرسگه‌ی وه‌رناگیرێت، فه‌رمانبه‌ره‌كانی پرسگه پێیان گوتووین، هاووڵاتی كێشه‌ی خۆیه‌تی چیی لێ ده‌كات، بۆ نموونه من به ته‌نیام و به تاكسی هاتووم و په‌له‌مه كاره‌كه‌م ڕایی بكه‌م و بگه‌ڕێمه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، مۆبایل له كوێ دابنێم تا دێمه‌وه ده‌ره‌وه."
ڕوونی كرده‌وه به‌هۆی نه‌بوونی شوێن، ڕۆژانه قه‌ره‌باڵغیی زۆرتر دروست ده‌بێت، تا ئێسته كه‌س به دوای چاره‌سه‌ر نه‌گه‌ڕاوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كات كارمان به مۆبایله‌كانمان ده‌بێت.
ئومێد توانا مامۆستایه سه‌ردانی په‌روه‌رده‌ی گشتیی هه‌ولێر كردووه، ئه‌و ده‌ڵێت، "تێناگه‌م بۆ ده‌بێت مۆبایل وه‌ربگیرێت له خه‌ڵك. زۆر كه‌س هه‌یه له‌كاتی بوونی له په‌روه‌رده بۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌كانی، پێویستی به مۆبایل ده‌بێت، له‌وانه‌یه زانیارییه‌كیان پێویست بێ له‌ناو مۆبایل هه‌ڵگیراوه و ده‌كرێت سوودی هه‌بێت، كه مۆبایلی لێ وه‌رگیرا، ناچار ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه و ئیشی ته‌واو نه‌بێت".
"وشه" پێوه‌ندی به چه‌ند به‌رپرسێكی په‌روه‌رده‌ی گشتیی هه‌ولێره‌وه كرد، وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه چاره‌سه‌ر بكرێت، هاوكات ئه‌م دیارده‌یه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رده‌وامی هه‌یه، جگه له‌وه‌ی سیمایه‌كی ناشیرینی به پرسگه‌ی په‌روه‌رده‌ی گشتیی هه‌ولێر به‌خشیوه، هاووڵاتییانیشی بێزار كردووه و داوای چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.