لە ئێران حەقدەستی كرێكار 35%ی خەرجییەكانیەتی

:: PM:12:01:20/09/2021 ‌
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی هاریكاری و كار و دابینكردنی كۆمەڵایەتی ئێران، كەمترین حەقدەستی كرێكاران تەنیا 35%ی خەرجییەكانی خێزان پڕ دەكاتەوە.

ئاماری ساڵی رابردووش دەری خستبوو، حەقدەستی كرێكاران 35.3%ی خەرجییەكانی خێزانێكی نیشتەجێی شار و 64.2%ی خێزانێكی نیشتەجێی گوند دابین دەكات.

64%ی تێكڕای داهاتی هەر خێزانێك لە تاران و شارە گەورەكانی تری ئێران، بۆ كرێی خانوو دەڕوات.


پێشتریش وەزارەتی رێگەوبان و شارسازی ئاماژەی دابوو، 64%ی تێكڕای داهاتی هەر خێزانێك لە تاران و شارە گەورەكانی تری ئێران، بۆ كرێی خانوو دەڕوات.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، هەر لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، 30.5%ی خەرجی ساڵێكی خێزانەكان لە شار بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 63 ملیۆن تمەن. هاوكات خەرجی ساڵانی خێزانێكی نیشتەجێی گوندیش زیاتر 31% بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 35 ملیۆن تمەن.

لە ساڵانی رابردوودا دۆخی خراپی ژیانی كرێكاران لە ئێران، خۆپێشاندان و گردبوونەوەی زۆری بەدواوە بووە و هەر ئەمسال كرێكاران بە توندترین شێوە سەركوت كران، رێیان پێ نەدرا درێژە بە مانگرتنەكەیان بدەن.

سزاکانی ئەمەریکا لە لایەک  ودابەزینی داهاتی نەوت و کێشە و تەنگژە ناوخۆییەکانی ئێران وایکردووە ئەو وڵاتە رۆژ بە رۆژ پاشەکشە بکات و ژیانی خەڵکەکەشی نالەبارتر بێت.


وشە - سلێمان تاشان