بڕیاره ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی سایلۆی دهۆك دابنێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ئهیلوول، له رێوڕه‌سمێكدا به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان و عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی سایلۆی دهۆك داده‌نرێت.
دروستكردنی سایلۆی دهۆك، به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئامانج لێی وه‌رگرتنه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیارانه.
پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران، سایلۆی له هه‌ولێر و سلێمانی كرده‌وه و بۆ ئه‌مساڵیش گه‌نمی جووتیاران له هه‌ردوو سایلۆ وه‌رگیرا.