مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران له پارێزگای دهۆك داده‌نێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م20ی ئهیلوول، سه‌عات چواری ئێواره سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران له پارێزگای دهۆك داده‌نێت.
به‌پێی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پڕۆژه‌كه بریتییه له دروستكردنی سایلۆیه‌كی مۆدێرن و عه‌مباركردن و به‌هه‌مهێنانی خۆراك و به بازاڕكردنی گه‌نم و دانه‌وێڵه و دروستكردنی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان به تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆجیا و به گوێره‌ی ستاندارده جیهانییه‌كان. پڕۆژه‌كه به بڕی زیاتر له 121 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت.