وریا غه‌فووریی یاریزانی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و كاپتنی یانه‌ی ئیستقلال، له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، سێ وێنه‌ی خۆی له یه‌ك پۆست‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه و جلی كوردی له به‌ر كردووه.
هه‌روه‌ها غه‌فووری له‌گه‌ڵ وێنه‌كان شیعرێكی شاعیری كۆچكردووی كورد شێركۆ بێكه‌سی داناوه و شیعره‌كه‌شی بۆ فارسی وه‌رگێڕاوه.
وریا غه‌فووری خه‌ڵكی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌وه ناسراوه كه هه‌ڵوێستی مرۆڤانه و كوردانه‌ی به‌رزی هه‌یه و له چه‌ند بۆنه و رووداوێكدا له ئێران به ئاشكرا هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران ده‌ربڕیوه.
وریا غه‌فووری ته‌مه‌نی 34 ساڵه و له هێڵی به‌رگری یاریی ده‌كات و یه‌كێكه له یاریزانه ههرهباشهكانی ئێسته‌ی ئێران.