كۆمپانیای تۆیۆتا ڕای گه‌یاند بۆ ساڵی 2022، نوێترین پیكابی جۆری توندرا ده‌خه‌ینه بازاڕه‌كانه‌وه. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات تۆیۆتا بێته ڕیزبه‌ندی به‌رهه‌م به‌هێزه‌كانی پیكاب له دنیادا.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه تۆیۆتا بۆ ساڵی 2022، نوێترین پیكاب له جۆری ''Toyota Tundra'' ده‌خاته بازاڕه‌وه. كۆمپانیاكه له‌باره‌ی پیكابه‌وه گوتوویه‌تی، به‌هۆی دانانی تایبه‌تمه‌ندیی سه‌رده‌م و بۆدییه‌كی گه‌وره، به‌رهه‌مه‌كه‌مان دێته ڕیزبه‌ندی پیكابه سه‌ركه‌وتووه‌كانی دنیا وه‌ك ''نیسان تایتان، ڕام، سیلڤرادۆی شۆڤلێت و F-150ی فۆرد''.
تۆیۆتا بەم پیکابە رکابەری بەهێزترینەکان دەکات
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه پیكابه‌كه هێزی 479 ئه‌سپی ده‌بێت به سیستمی هه‌شت پستۆنی و بزوێنه‌ری 5.7 لیتری. هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه بێته لووتكه‌ی ركابه‌ری بۆ پیكابه‌كانی دنیا.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.