ئەو خۆراكانەی لێتەوە نزیكن و چەوری لەش دەتوێننەوە

:: PM:09:34:20/09/2021 ‌

تا ئێستەیش لابردنی چەوری لەش، بەتایبەتی چەورییە تێرەكان و ئەوانەی بە زەحمەت لادەچن، كێشەیەكی گەورەیە بۆ هەندێك كەس، كەچی هەندێك جۆر خۆراك هەن یارمەتی سووتاندنیان دەدەن، لە رێگەی زیادكردنی هەرسكردنی چەوری.

هەندێك جۆری خواردن و خواردنەوە هەن پرۆسەی میتابۆلیسم زیاد دەكەن، وەك لە خوارەوە:
سركەی سێو ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە و ئاستی شەكر لە خوێن دادەبەزێنێت
*ماسی، كە بە ئۆمێگا 3 دەوڵەمەندە و مەترسی تووشبوون بە هەوكردن و نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە، جیا لەوە یارمەتی لەدەستدانی چەوری دەدات، لە رێگەی كەمكردنەوەی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل، كە بە ئەمباركردنی چەوری لە لەش پێوەستە.

*قاوە، ئەو كافایینەی لە قاوەدا هەیە كار لە زیادكردنی توانای لەش دەكات، جیا لەوە یارمەتی سووتاندنی چەوری لەش دەدات لە رێگەی زیادكردنی پرۆسەی هەرس.

*هێلكە، یەكێكە لە خۆراكەكانی یارمەتی لەدەستدانی كێش دەدات، خواردنی لە بەیانیان هەستی برسیەتی كەم دەكاتەوە و بۆ ماوەی چەند سەعاتێك هەست بە تێری دەكەیت.

*رۆنی گوێزی هیندی، رێژەی كۆلیسترۆلی سوودبەخش زیاد دەكات و چەوری سیانی كەم دەكاتەوە و یارمەتی كەمكردنەوەی كیش و سووتاندنی چەوری دەدات.

*چای سەوز، یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە كێشەی دڵ دەدات و لە چەندێك جۆر شێرپەنجە دەتپارێزێت و سووتانی چەوری زیاد دەكات.

*سركەی سێو، ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە و ئاستی شەكر لە خوێن دادەبەزێنێت، یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل