ئه‌مڕۆ به فه‌رمی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئای ئۆ ئێس 15ی بڵاو كرده‌وه كه ده‌توانی داونله‌ود و كاری پێ بكه‌یت. كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌م ئه‌پده‌یته‌دا نوێكاری جیاوازی ئه‌نجام داوه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی كارئاسانییه بۆ به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ.
ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئه‌پده‌یتی نوێی سیستمی ''ئایفۆن و ئایپاد'' به‌رده‌سته و ئه‌م ئامێرانه ده‌توانن به‌كاری بهێنن، ''ئایپۆد ته‌چ جێنره‌یشنی حه‌وته، ئایفۆن ئێس ئی یه‌ك و دوو و ئایفۆن شه‌ش ئێس تا ئایفۆن 13 پرۆ ماكس''.
نوێکاری تەواوی ئای ئۆ ئێس 15 سەرسامت دەکات
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه چه‌ندان ئاپ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیشیان زیاد كردووه، سه‌ره‌كیترینیان كۆپیكردنی نووسین به كامێرا، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێیه ده‌توانی نووسینی سه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك بخه‌یته سه‌ر ئایفۆنه‌كه‌ت، ''ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه پیتی ئینگلیزی كۆپی ده‌كات تا ئێسته پیتی عه‌ره‌بی كۆپی ناكات''.
ئه‌پڵ دیزاینی ''نه‌خشه، كه‌شوهه‌وا و سه‌فاری'' به‌ته‌واوه‌تی گۆڕیوه. هه‌روه‌ها سه‌فاری ''ته‌یبڵه‌كانی'' گه‌ڕانی هێناوه‌ته خواره‌وه، جگه له‌وه‌یش ''كۆنترۆل سێنته‌ریش'' تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تریشی بۆ زیاد بووه كه ئه‌ویش ''فۆكه‌سه'' له‌وێوه ''do not disturb''ی تێدایه كه ئه‌كتیڤت كرد ته‌له‌فۆنت بۆ نایه‌ت، له‌گه‌ڵ ''personal'' كه ئه‌و كه‌س و ئه‌و ئاپانه‌ی ده‌ته‌وێ تێیدا داده‌نێیت ته‌نیا له‌وانه‌وه نۆتیفیكه‌یشن و ته‌له‌فۆنت بۆ دێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له‌لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا، له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010دا ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه، له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.