نووری حه‌مه‌عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌و حزبانه‌ی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دژی پارتی قسه ده‌كه‌ن، له داهاتوو زیاتر ده‌پووكێنه‌وه. له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "وشه" باسی له‌وه‌یش كرد، پارتی كورسییه‌كانی له‌وه‌ی ئێسته‌ی هه‌یه زیاتر ده‌كات.
•بۆ حزبه‌كان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان باسی پارتی ده‌كه‌ن؟
ده‌بوو ئه‌و پرسیاره له خۆیان بكرێت، به‌ڵام به بڕوا من، ده‌زانن پارتی بناغه و ڕابردووی هه‌یه، كار ده‌كات بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ناوچه‌كه و دنیایش سه‌رۆك بارزانی و 75 ساڵ خه‌باتی پارتی، سه‌نگێكی گه‌وره‌ی هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕووی دیپلۆماسیشه‌وه هه‌ر پارتی پێگه‌كه‌ی روونه، بۆیه ئه‌و حزبانه له بری ئه‌وه‌ی بڕۆن باسی خۆیان و كاره‌كانیان بكه‌ن، هیچیان پێ نییه، به‌ربوونه‌ته گیانی ئێمه، به‌ڵام جه‌ماوه‌ر تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو نادادییه‌یان لێ ده‌كاته‌وه.
•كه‌واته تۆ پێت وایه هه‌گبه‌ی ئه‌و حزبانه به‌تاڵه بۆیه په‌لاماری پارتی ده‌ده‌ن؟
ئه‌گه‌ر هه‌گبه‌یان پڕ له خزمه‌تگوزاری بوایه، باسی ئێمه‌یان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ده‌زانن هه‌گبه‌ی ئێمه پڕه داستان و پڕه له خزمه‌تگوزاری و مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی كوردستانیش له ڕێی پارتییه‌وه به ده‌ست هاتووه، بۆیه ئه‌و حزبانه‌ی په‌لاماری پارتی ده‌ده‌ن، له داهاتوو زیاتر ده‌پووكێنه‌وه.
•هه‌ندێك پێیان وایه حزبه بچووكه‌كانیش وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌نگ به پارتی ده‌ده‌ن؟
حزبی گه‌وره و بچووك نییه، ئێمه پێمان ناخۆشه باسی حزبی گه‌وره و بچووك بكه‌ین، حزب هه‌ر حزبه ئه‌گه‌ر 200 كه‌سی له‌گه‌ڵ بێت یان 500 هه‌زار كه‌س بێت، ئه‌وه ده‌نگده‌ره جیای ده‌كاته‌وه ئه‌و حزبه چه‌ند ده‌نگی هه‌یه و حزبی تریش چه‌ند ده‌نگی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ڕێزمان بۆ هه‌موو حزبه بچووكه‌كان هه‌یه، ئه‌و حزبانه‌ش خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ن، به‌پێی مێژوو و ڕابردووی خۆیان كاریان كردووه، هیچ كێشه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبانه نییه، به‌ڵام ئه‌و بانگه‌شه‌ی باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌نگدان به حزبه بچووكه‌كان واتا ده‌نگدانه به پارتی و ئه‌و حزبانه‌ی ئه‌وان ناوی ده‌نێن به بچووك، لای ئێمه بچووك نین، ئه‌و حزبانه خۆشه‌ویستییه‌كی ته‌واویان له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌یه، دژی ئێمه نه‌بوون.
•بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن پارتی به ساخته‌كاری بووه‌ته حزبی یه‌كه‌م؟
ئه‌گه‌ر ساخته‌كاری هه‌بێت روونه له كوێوه هه‌یه، خه‌ڵكێك هه‌یه ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌دا ده‌سڕێته‌وه، له ڕابردوودا هه‌میشه ویستوومانه ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆمان دیار بێت، به‌ڵام ئێمه چی بكه‌ین ئه‌وان ده‌نگیان نییه و خه‌ڵك خۆشی ناوێن، ئێمه خاوه‌نی 75 ساڵ خه‌باتین و ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی به‌ده‌ست هاتوون.
•له خولی ڕابردوودا پارتی 25 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا، پارتی ئه‌مجاره ئه‌و كورسییانه ده‌هێنێته‌وه؟
دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان، له 38 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌نگی دا به‌و سه‌رۆك و حزب و سیاسه‌ته، كورسییه‌كانی ئێمه بووه 45 كورسی، دڵنیاین و ئومێدمان هه‌یه یه‌كه‌م به پشتیوانی خوای گه‌وره و جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان و ڕێنوێنی سه‌رۆك بارزانی، له 25 كورسی زیاتر ده‌هێنین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
دیمانه‌ی/ عه‌زیز هه‌ورامی