پاشكۆی فیدراڵی بۆ عێراق، نه‌یتوانی دڵی هه‌موو پێكهاته‌كانی خۆش بكات. ئێسته كه ئه‌و وڵاته له قۆناغی دوای شه‌ڕی داعش نزیك ده‌بێته‌وه، سوننه‌كان بیر دامه‌زراندنی هه‌رێمی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و كوردیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه هه‌رێمه‌كه‌یان له قۆناغی پۆست فیدراڵیدایه.
شاره‌زایانی یاسایی، به‌بێ دوودڵی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سیسته‌می فیدراڵی له عێراق "جێبه‌جێ نه‌كراوه" و ته‌نانه‌ت له ناو ده‌ستووره ههمیشهیییهكهیدا كه به‌رده‌وام باس له فیدراڵی ده‌كرێ، تا ئێسته‌ش نزیك به 50 ماده‌ی به‌ردی بێده‌نگی له‌سه‌ر دانراوه.
ئازاد سرێشمه‌یی شاره‌زای یاسایی و ئه‌ندامی خوولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ پشتگیری له بۆچوونه‌كانی، باس له چه‌ند ماده‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی ده‌كات كه جێبه‌جێ نه‌كراون و ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می فیدراڵی ده‌زانێ.
سرێشمه‌یی به "وشه" ده‌ڵێ، "له هه‌ر وڵاتێكدا كه خاوه‌ن سیسته‌می فیدراڵییه، جیا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌نجوومه‌نێكی تر به ناو ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی هه‌یه. عێراق ته‌نیا سیسته‌مێكی فیدراڵییه كه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی نییه، هه‌رچه‌ند له ناو ده‌ستووریشدا باس له دروستكردنی كراوه".
ئه‌و زیاتر ده‌ڵێ، "كاتێك باسی دروستكردنی ئه‌و ئهنجوومهنهمان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی شیعه ده‌كرد، ده‌یانگوت ئه‌وه بارگرانییه بۆ سه‌ر عێراق و ئێسته كاتی نییه".
پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی عێراق، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌گه‌ر سیسته‌می فیدراڵی به باشی له وڵاته‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرایه، مافیان پارێزراو ده‌بوو، به‌ڵام ئێسته "هه‌ست به مه‌ترسی" ده‌كه‌ن.
كه‌رخی ئاڵتی به‌رماخ سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان، پێی وایه نه ته‌نیا سیسته‌می فیدراڵی له عێراق جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵكو دیموكراسیشی تێدا پیاده نه‌كراوه.
ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، "تا ئێسته ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی له به‌غدا حوكم ده‌كات، نه‌یتوانیوه به شێوه‌ی دیموكراسییانه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكات. سیسته‌می فیدراڵی نه‌یتوانیوه مافی پێكهاته‌كان بپارێزێ. كوردستان له سه‌رده‌می به‌عسدا، زۆر باشتر له سه‌رده‌می عێراقی فیدراڵی بوو. به‌غدا جیا له دروستكردنی كێشه، هیچ شتێكی تری بۆ كورد نه‌كردووه".
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ساڵی 2005 ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی خوولی پێشووی په‌رله‌مانی به‌غدا باسی لێ ده‌كات، تا ئێسته "زۆرینه‌ی شیعه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی چه‌ند خاڵێكی ده‌ستووریدا نین".
نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به نه‌وت و گاز، یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی، بودجه‌ی پێشمه‌رگه، پشكی كورد له ناو سوپادا و چه‌ند ماده‌یه‌كی تر، ئه‌و خاڵانه‌ن كه كورده‌كان به‌رده‌وام وه‌ك جێبه‌جێنه‌بوونی فیدراڵی له عێراق باسی لێ ده‌كه‌ن.
كورد ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا به جێبه‌جێ نه‌كردنی خاڵه‌كانی فیدراڵی تۆمه‌تبار ده‌كات و له به‌غداشه‌وه، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی هه‌ولێر ده‌كرێ كه له سنووری ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی زۆر زیاتر لایان داوه و "حكوومه‌تیان له ناو حكوومه‌ت" دامه‌زراندووه.
دكتۆر عومه‌ر نووره‌دینی مامۆستای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به هێنانه‌وه‌ی چه‌ند هۆ و فاكته‌ری قورسایی سه‌نگی كورد له ناوچه‌كه‌دا، به روون و ئاشكرای ده‌ڵێ، "قۆناغی پۆست فیدراڵی بۆ كورد هاتووه‌ته پێش".
ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، "سوننه، شیعه و وڵاتانی عه‌ره‌بیش بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه عێراق له قۆناغی دوای داعش نزیك بووه‌ته‌وه و ره‌نگه له داهاتوودا گۆڕانكاری و فۆرمی نوێ به خۆیه‌وه ببینێت".
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ، بۆ پشتگیری بۆچوونه‌كانی، باس له‌وه ده‌كات كه دێڤید پێترایۆس سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دواییه‌ی موینشن، به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر به خێرایی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن، سوننه‌كان داوای هه‌رێمی خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش پشتگیری‌یان لێ ده‌كه‌ن.
نووره‌دینی ده‌ڵێ، "ئێسته ژینگه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی باشتر له جاران له‌گه‌ڵ داواكاری كورد ده‌گونجێن، به‌ڵام مه‌رج ئه‌وه‌یه كه ئێمه چۆن گه‌مه ده‌كه‌ین و چ كاتێك داواكارییه‌كانمان ده‌خه‌ینه ڕوو".
ئازاد سرێشمه‌یی، له‌گه‌ڵ بۆچوونی عومه‌ر نووره‌دینی هاوڕایه و پێی وایه كورد بووه‌ته واقیعێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر له ناوچه‌كه‌دا و وڵاتانی بیانی وه‌ك كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، سه‌یری كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌و، به باشی ده‌زانێ له قۆناغی عێراق دوای داعش، ریفراندۆم له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌ی كارگێڕیی هه‌رێم بكرێت و چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه یه‌كلا بكرێنه‌وه و ئه‌وه به "مافی ده‌ستووریی" گه‌لى كوردستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌زانێ.
هه‌ولێر/ كاوه جه‌م