كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق دوا زانیاری له‌باره‌ی ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران له پارێزگه‌كانی عێراق بڵاو كرده‌وه و كۆی گشتی ڕێژه‌ی به‌شداریش له سه‌ر ئاستی عێراق بریتی بووه له 69%.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆمسیۆن له پارێزگه‌ی هه‌ولێر كه 72 بنكه‌ی ده‌نگدان و 279 وێستگه‌ی ده‌نگدانی لێ بووه، 241 چاو‌دێر و 705 نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كانیش چاودێری پرۆسه‌كه‌یان كردووه، 115 هه‌زار و 254 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه، له‌و ڕێژه‌یه‌یه 86 هه‌زار و 694 كه‌س ده‌نگیان داوه، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 75%، هاوكات شه‌ش سكاڵایش تۆماركراوه و ئاراسته‌ی كۆمسیۆن كراوه.
له پارێزگه‌ی سلێمانی، 52 بنكه و 229 وێستگه‌ی ده‌نگدان به ڕووی ده‌نگده‌ران كراونه‌ته‌وه و 214 چاو‌دێر بوونی هه‌بووه، 95 هه‌زار و 984 كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌بووه و 74 هه‌زار و 940 كه‌س ده‌نگی داوه، ڕێژه‌ی گشتی ده‌كاته 78% و یه‌ك سكاڵایش تۆمار كراوه.
له پارێزگه‌ی دهۆك، 60 بنكه و 291 وێستگه‌ی ده‌نگدان هه‌بووه، 287 چاو‌دێر و 744 نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كردووه، 120 هه‌زار و 675 كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌بووه و 83 هه‌زار و 666 كه‌س ده‌نگی داوه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 69% و دوو سكاڵایش تۆمار كراوه.
پارێزگه‌ی كه‌ركووك، 29 بنكه و 130 وێستگه، 97 چاو‌دێر و 666 نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان بوونیان هه‌بووه، 55 هه‌زار و 490 كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌بووه و 34 هه‌زار و 435 كه‌س ده‌نگی داوه، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 62%.
پارێزگه‌ی مووسڵ، 39 بنكه و 184 وێستگه‌ی ده‌نگدان به ڕووی ده‌نگده‌ران كراوه‌ته‌وه، 279 چاو‌دێر و 751 نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان چاودێری پرۆسه‌كه‌یان كردووه، 73 هه‌زار و 429 كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌بووه و 51 هه‌زار و 244 كه‌س ده‌نگی داوه، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 70%.
پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین، 30 بنكه‌ی ده‌نگدان، 124 وێستگه‌ی ده‌نگدانی له‌خۆگرتبوو، 211 چاو‌دێر و هه‌زار و 100 نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان چاودێری پرۆسه‌كه بوون، 50 هه‌زار و 2017 كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌بووه و 35 هه‌زار و 45 كه‌س ده‌نگی داوه و ڕێژه‌ی به‌شداری 70% بووه.