بۆبی گوش نووسه‌ر و ستووننسووس له ئاژانسی
بلۆمبێرگی ئه‌مه‌ریكی و شاره‌زا له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له وتارێكدا باس له‌وه ده‌كات، كه كازمی به فێڵێكی ژیر و زیره‌كانه خۆی له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن و ململانێكان دوور خستووه‌ته‌وه و مه‌به‌ستیه‌تی وه‌ك كاندیدی بێلایه‌ن كه هه‌مووان له‌سه‌ری كۆكن بۆ حكوومه‌تی داهاتوو بهێڵێته‌وه، چونكه دڵنیا بوو له‌وه‌ی حزب و قه‌واره پێكبهێنێ و بچێته كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردنه‌وه چاره‌نووسی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌بێ و كۆتایی به ژیانی سیاسی دێت.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رده‌وام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه نه خۆی به‌شداری له ململانێی هه‌ڵبژاردن كردووه و نه پشتیوانی هیچ پاڵێوراو و قه‌واره و حزبێكی سیاسیش ده‌كات، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات نه‌چێته ناو كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردن له دوای 2003ه‌وه، هه‌رچه‌نده كازمی وه‌ك هه‌نگاوێكی نموونه‌یی خۆی وێنای ده‌كات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و خه‌ریكی یارییه‌كه و هه‌موو عێراق هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كازمی هیچ شتێك نییه، جیا له خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی سیاسی واقیعی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆی، كازمی زۆر به ڕوونی تێگه‌یشتووه كه هه‌ڵبژاردن و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاریی ناكات، به‌ڵكو ڕێككه‌وتنی قه‌واره و فراكسیۆنه‌كان بڕیار له‌سه‌ر سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو ده‌ده‌ن، بۆیه خۆی له هه‌ڵبژاردن نه‌پاڵاوت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه خۆی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو ده‌پاڵێوێته‌وه و هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ تا ویلایه‌تی دووه‌م بگرێته ده‌ست.
له ڕاستیدا ئه‌مه تێگه‌یشتنه له واقیعی عێراق و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆیه‌تی، كه‌چی وه‌ك منه‌تێك به خه‌ڵكی عێراقی ده‌فرۆشێته‌وه، بۆ گه‌یشتن به‌و ڕاستیه‌یش پێویسته گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین، كه كازمی خۆی پاڵاوتووه بۆ هه‌ڵبژاردن و حزبێكی نوێی پێكهێناوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆی نییه، به دڵنیاییه‌وه ناتوانێ ببێت به هێز و قه‌واره‌یه‌كی گه‌وره له نێو په‌رله‌مان، له‌م دۆخه‌یش دا ناتوانێ باسی ئه‌وه‌یش بكات كه ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی نوێ، چونكه كورسییه‌كانی كه‌من و ئه‌و مافه‌ی پێ ڕه‌وا نابینرێت.
ئه‌و نه‌یه‌ویست كه ئه‌زموونی حه‌یده‌ر عه‌بادی دووباره بكاته‌وه و ببێت به حزبێكی كه‌مینه له نێو پێكهاته‌ی شیعه‌یش نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به‌ڵام سوودی له بێلایه‌نی خۆی وه‌رگرت و وه‌ك كاندیدی ته‌واوی لایه‌نه‌كان و به سازانی هه‌مووان له دوای متمانه‌سه‌ندنه‌وه له حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی توانی ببێت به سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاتی عێراق، مانه‌وه‌ی به بێلایه‌نی ئه‌گه‌ری به‌هێزتری ده‌خاته به‌رده‌م تا ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، به به‌راورد به‌وه‌ی حزبێك ڕابگه‌یه‌نێت و بچێته ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
به ڕوانین له‌و ڕاستییانه ده‌توانین به ئاسانی له‌وه بگه‌ین كه بڕیاری كازمی بۆ نه‌چوونه نێو ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌وه، شانۆیه‌كی سیاسییه به شێوه‌یه‌كی ژیرانه به‌ڕێوه ده‌بات، تا دواجار له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دوا په‌رده‌ی ئه‌و شانۆیه پێشكه‌ش بكات.
مانه‌وه‌ی به بێلایه‌نی وا ده‌كات لای ته‌واوی پێكهاته‌كان و قه‌واره و حزبه‌كان لاری له‌سه‌ر نه‌بێت، تا دووباره ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، به بڕوای هه‌موو لایه‌نه‌كانی شیعه به به‌ره‌ی شوێنكه‌وتووی ئێران و به‌ره‌ی عێراقیش ئه‌وه به‌سه كه كه‌سێكی شیعه ببێت به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ سوننه و كوردیش كازمی زۆر نه‌رم بووه و ژیرانه و هه‌ستیارانه مامه‌ڵه‌ی كردووه، تا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی پێشوو هیچ یه‌كێك له‌و دوو پێكهاته‌یه له خۆی نه‌ڕه‌نجێنێت و هیچیان هێلی سووریا‌ن له‌سه‌ری نه‌بێت.
به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی له ماوه‌ی ساڵێك و سێ مانگی سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكوومه‌تیش له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گێڕای، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران و توركیا، هه‌میش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ گرفتێكیان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بێ كه دووباره كازمی ببێته‌وه به سه‌رۆكی حكوومه‌ت، دووجار سه‌ردانی واشنتنی كرد و له‌گه‌ڵ بایدن بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق واژوو كرد، یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیر و به‌رپرسی باڵای وڵاتێكی بیانی بوو له تاران كه چاوی به ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌ركۆماری نوێی ئێران كه‌وت.
بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ میسڕ و ئوردن پێوه‌ندی تۆكمه و پرۆژه‌ی شامی نوێی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداویش بووه‌ته نێوه‌ندگیریان له‌گه‌ڵ ئێران و سه‌رپه‌رشتی دانوستاندن و گفتوگۆكانی نێوان تاران و ڕیازیش ده‌كات، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش به نه‌رمی و هاوسۆزییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا به‌رده‌وامه له به‌زاندنی سنووری عێراق به بیانووی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، به‌ڵام ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی به‌غدا ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بووه و كازمی خۆی به فه‌رمی هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌كردووه، تا دڵی توركیا له‌خۆی بڕه‌نجێنێت.
زۆرێك له لایه‌نه‌كانی عێراق كه ئێسته به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و ده‌یان كاندیدیان له بازنه جیا جیاكان پێشكه‌ش كردووه، ڕازین به مانه‌وه‌ی كازمی له پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، به‌مشێوه‌یه‌یش دۆخه‌كه وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان به پاڵێوراوه‌كان و دابه‌شكردنی وڵات به‌سه‌ر 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئامانج و ئومێد ئه‌وه بوو، كه گۆڕانكاری گه‌وره له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ڕوو بدات، نه‌ك دۆخه‌كه وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه و هه‌مان سیاسه‌ت و ڕیتمی كازمی به‌رده‌وامی هه‌بێ، وه‌زیره‌كان ئاڵ‌وگۆڕیان پێ بكرێ و شێوه‌ی نوێ بهێنرێنه پێشه‌وه.
ئیتر كازمی كه خۆی به پشتیوانی سه‌ره‌كی گۆڕانكاری و نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی له عێراق و كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و خۆنه‌ویست وێنا ده‌كات، له ڕاستیدا ده‌یه‌وێ بازێكی گه‌وره بدات، بێ ئه‌وه‌ی خۆی به سه‌رئێشه‌ی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ماندوو بكات، ده‌یه‌وێ ڕاسته‌وخۆ له دواییدا به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌كه بكه‌وێته گیرفانی ئه‌وه‌وه و گه‌وره‌ترین قازانج بكات.