گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵی فڕه‌نسی ناوی 30 یاریزانی بڵاو كرده‌وه، كه به‌ربژێرن بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی "بالۆن دۆر" ئه‌مساڵ.
گۆڤاره‌كه لیستی به‌رایی به‌ربژێره‌كانی بڵاو كرده‌وه، كه 30 یاریزانان، به‌ڵام دواتر لیسته‌كه بۆ سێ یاریزان كه‌م ده‌بێته‌وه و یه‌كێكیان ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه.
بڕیار وایه له 29ی مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو، له ئاهه‌نگێكدا له پاریس، براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه ئاشكرا بكرێت.
هاوكات گۆڤاره‌كه خه‌ڵاتی بالۆن دۆری بۆ خانمان و یاریزانانی لاویش دیاریی كردووه و ئه‌وانیش براوه‌ی خۆیان ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به لیستی ئه‌مساڵی به‌ربژێره‌كان بۆ خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین "بالۆن دۆر"، ناوه‌كان ئه‌مانه‌ن:
مێسی، رۆناڵدۆ، برۆنۆ فێرناندێز، بنزێما، نه‌یمار، ئیمباپێ، محه‌مه‌د سه‌ڵاح، دی برۆین، مۆدریچ، جێرارد مۆرینۆ، لویس سوارێز، پێدری، دۆناڕووما، هالاند، كانتێ، جۆرجینیۆ، لوكاكۆ، ماسۆن ماو‌نت، ریاز مه‌حره‌ز، سیزار ئیزپیلكوێتا، بۆنۆچی، كیلینی، فێل فۆدین، ره‌حیم ستێرلینگ، رۆبن دیاش، رۆبه‌رت لێڤاندۆڤسكی، هاری كه‌ین، نیكۆلۆ بارێللا، لاوتارۆ مارتینێز، سیمۆن كایه‌ر.
خه‌ڵاتی بالۆن دۆر له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1956ـه‌وه به باشترین یاریزان ده‌درێت، ته‌نیا ساڵی رابردوو به هۆی په‌تای كۆرۆنا، خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش نه‌كرا.
خه‌ڵاته‌كه، كه تۆپێكی زێڕه، سه‌ره‌تا بۆ باشترین یاریزانی ئه‌وروپا بوو، دواتر كرایه باشترین یاریزانی جیهان له ئه‌وروپا، دواتریش كرایه باشترین یاریزانی جیهان.
تا ئێسته لیۆنێل مێسی زۆرترین جار براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌یه، كه شه‌ش جاره، له دوای ئه‌ویش كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت، كه پێنج جار خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه.