ساڵانه له ڕێكه‌وتی 15ی ئهیلوول، گۆیژ پێ ده‌گات و تا مانگی 12 به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێسته به‌ته‌واوی نه‌مانزانیوه ئه‌و میوه خۆڕسكه كه ساڵانه له وه‌رزی پایزدا پێ ده‌گات، چه‌ند سوودی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان له دڵدا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی تشرینی یه‌كه‌م، دكتۆر به‌در قادر سوورچی پسپۆڕ له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به گیاده‌رمان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته كاتی گۆیژه كه به‌هایه‌كی خۆراكیی به‌رزی هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌ی دژه‌ئۆكسانی به‌هێزی تێدایه، تا بكرێ بخۆن و ھه‌ندێكیش وشك بكه‌نه‌وه بۆ كاته‌كانی تر.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند سوودی ته‌ندروستیی هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ كۆئه‌ندامی دڵ و سووڕان، دكتۆر به‌در قادر سوورچی ئاشكرای كرد، "پاراستنی دڵ و چالاككردنی ماسولكه‌ی دڵ، به‌هێزكردنی توانای ماسولكه‌ی دڵ، فراوانكردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی خوێن، ڕێكخستنی لێدانی دڵ، ڕی له نیشتنی چه‌وری له ناو دڵدا ده‌گرێت".
گۆیژ یه‌كێكه له‌و میوه خۆڕسكانه‌ی ساڵانه له وه‌رزی پایزدا پێده‌گات و ئێسته‌ش به‌هۆی زۆری بڕه‌كه‌یه‌وه، له‌سه‌ر ڕێ سه‌ره‌كییه‌كانی شار و شارۆكه‌كانی كوردستان ده‌فرۆشرێت. شایانی باسه گۆیژ له سروشتی هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، له‌وانه گۆیژی (زه‌رده و سووره)، هه‌روه‌ها گۆیژی (سنجانه) كه ئه‌مه‌یان له ناوچه‌ی پێنجوێن پله یه‌كه، به‌ڵام داره‌كه‌ی له دوو جۆره‌كه‌ی تر كه‌متره.