له بنكه‌ی ده‌نگدانی شاره‌دێی بیاره، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ربه یه‌كێتی هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئه‌ندامان و كادرانی پارتی و پۆلیسێك برینداره.
ئارام خارگێڵانه‌یی كارگێڕی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی له بیاره، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ربه یه‌كێتی، به زۆر ده‌نگ به كوڕێكی شه‌هیدی پارتی ده‌ده‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چاودێران و لایه‌نگرانی پارتی.
زیاتر گوتی، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ربه یه‌كێتی ته‌قه كراوه و به كۆمه‌ڵ هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئه‌ندامان و چاودێرانمان، پۆلیسێكی باره‌گای ناوچه‌ی پارتی به‌ناوی "لوقمان" بریندار بووه.
له شاره‌دێ بیاره سه‌ربه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، پارتی دیموكراتی كوردستان پێگه‌یه‌كی به‌هێزی جه‌ماوه‌ری هه‌یه، چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك حزبی یه‌كه‌م بووه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا به یه‌كه‌می بمێنێته‌وه.
بیاره/ عه‌زیز هه‌ورامی