به گوێره‌ی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه داگیركراوه‌كان توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت، جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانیشی له شاره‌كان ده‌ستیان به ده‌ربڕینی شادی و ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن كردووه.
ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنه‌كانی پارێزگه‌ی هه‌ولێر توانیویه‌تی 10 كورسی مسۆگه‌ر بكات، له دهۆكیش تا ئێسته نۆ كورسی بردووه‌ته‌وه و كورسییه‌كی كۆتایشی مسۆگه‌ر كردووه.
له پارێزگه‌ی سلێمانی تا ئێسته دوو كورسی مسۆگه‌ر كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سێیه‌م كورسی بباته‌وه، له كه‌ركووكیش به‌هه‌مانشێوه دوو كورسی مسۆگه‌ر كردووه ، له سنووری پارێزگه‌ی مووسڵیش هه‌شت كورسی مسۆگه‌ر كردووه. هاوكات چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له هه‌ریه‌ك له پارێزگه‌ی كوت و به‌غدا و ئه‌نباریش كاندیده‌كانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته ئه‌نجامه به‌راییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و داتا و زانیارییانه‌ی كه ڕێكخراوه‌كانی چاودێری هه‌ڵبژاردن و بریكاری لایه‌نه سیاسییه‌كان تۆماریان كردووه، پارتی تا ئێسته 30 كورسی مسۆگه‌ر كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ چوار كورسی تریش بباته‌وه و ژماره‌ی كورسییه‌كانی بۆ 33 كورسی به‌رز ببنه‌وه.