سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له فڕه‌نسا ئاشكرای كرد، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیارێكی قورسی له باره‌ی به‌شداریكردنی یاریزانانی خوله‌كانی ئه‌وروپا له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ داوه.
رۆژنامه‌ی لێكیپی فڕه‌نسی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كرده‌وه، فیدراسیۆنی ئه‌وروپا بڕیاری داوه، یه‌ك هه‌فته پێش ده‌ستپێكردنی مۆندیالی 2022، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كان، ئه‌وانه‌ی له خوله‌كانی ئه‌وروپا یاریی ده‌كه‌ن، بۆیان هه‌یه پێوه‌ندیی به هه‌ڵبژارده‌كانیان بكه‌نه‌وه.
مۆندیال هه‌موو كاتێك له هاوین و دوای كۆتاییهاتنی خوله‌كان به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام مۆندیالی 2022 كه له قه‌ته‌ڕ ده‌كرێت، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا له وه‌رزی زستان به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مه‌ش به هۆی به‌رزیی پله‌كانی گه‌رما له هاوین له‌م وڵاته‌دا، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كانی تۆپی پێ له ئه‌وروپا و ئاسیا و چه‌ند كیشوه‌رێكی تر.
لێكیپ نووسیویه‌تی، فیدراسیۆنی ئه‌وروپا ئه‌م ئاگهدارییهی بۆ 55 فیدراسیۆنی نیشتمانی له وڵاتانی ئه‌وروپا ناردووه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی یوێفا، یاریزانانی ئه‌وروپا بۆیان هه‌یه له 14ی تشرینی دووه‌می 2022 پێوه‌ندیی به هه‌ڵبژارده‌كانیان بكه‌نه‌وه.
بڕیار وایه مۆندیالی 2022 له قه‌ته‌ڕ، له 21ی تشرینی دووه‌م تا 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 به‌ڕێوه ده‌چێت.