كۆمسیۆن باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، داوای له هه‌موو نوێنه‌ری وڵاتان و لایه‌نه‌كانی عێراق كردووه، به‌شدار بن له پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست و هاوتای جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی، بۆ دڵنیابوونه‌وه له ئه‌نجامه‌كان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13 تشرینی یه‌كه‌م، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی فه‌رمیی عێراق، شێوازی جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌ست پێ كردووه.
به‌پێی ڤیدۆییه‌كه بێت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چاودێره‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردن، نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆكی كۆمسیۆن، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌وێ ئاماده‌ن.
ئه‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و كوردستان، گومانیان له پرۆسه‌كه هه‌بوو، پێیان وایه ساخته‌كاری و یاری به ئه‌نجامه‌كان كراوه، بۆیه هه‌ندێك لایه‌ن له عێراقدا هه‌ڕه‌شه‌ی جووڵانی هێز ده‌كه‌ن و ئه‌نجامه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌ستی پێ كرد، گۆڕانكاری له ئه‌نجامه‌كان رووی دا و هه‌ندێك لایه‌ن كورسییان زیاد و كه‌م كرد. ئه‌و گۆڕانكارییانه دوای ئه‌وه هاتن كه ده‌نگی هه‌شت هه‌زار و 547 وێستگه به ده‌ست جیا كرانه‌وه و ده‌نگه‌كانیان خرایه سه‌ر ئه‌نجامه گشتییه‌كه