مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌ت، سه‌رۆك وه‌زیران له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به بۆنه‌ی كۆتاهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان و گشت لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كرد و سوپاسی پێشمه‌رگه و پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی به گشتی كرد، كه ئه‌ركی خۆیان سه‌ركه‌وتووانه به‌جێ گه‌یاند له ڕه‌خساندنی زه‌وینه‌یه‌كی ئارام بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان.
سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه، پێویسته نوێنه‌رانی كوردستان لێره به‌دواوه، له په‌رله‌مانی عێراق به‌یه‌كه‌وه یه‌كگرتووانه و به هاوئاهه‌نگی و یه‌كڕیزی كار بكه‌ن له پێناو داكۆكیكردن له شایسته و مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، دوور له ململانێی ناوخۆیی. دووپاتیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌یه بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به هه‌موو جیاوازی و ڕه‌نگه‌كانه‌وه، بۆ درێژه‌دان به كاركردن و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی، به ئامانجی دابینكردنی ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ستایشی خۆڕاگریی خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كرد، پیرۆزبایی ده‌رچوونی نوێنه‌رانی كوردی له‌و ناوچانه‌دا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له ناوچه دابڕێنراوه‌كان، دووپاتكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی ئه‌و ناوچانه‌یه. دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته نوێنه‌رانی كوردستان له ڕێی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور، كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه ئاسایی بكرێته‌وه.
دواتر كه‌مال ئه‌ترووشی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، ڕاپۆرتێكی پێشكه‌ش كرد كه تایبه‌ت بوو به به‌ره‌وپێشچوون و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی و به‌نزین، به هاوئاهه‌نگی وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكوومه‌تی فیدراڵی.
له بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هاوئاهه‌نگی و به‌دواداچوون، ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو، چه‌ندان ڕاسپارده‌ی تێدابوو بۆ وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان، له پێناو به‌كارهێنانه‌وه‌ی بۆ خزمه‌تی گشتی و پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا به ڕاسپاردنی هه‌ریه‌ك له فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری داد، ڤالا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بۆ سه‌رپه‌رشتی و به‌داواداچوونی ئه‌و داوا یاساییانه‌ی كه له دادگای باڵای فیدراڵی پێَوه‌ندیدارن به هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له به‌ره‌وپێشچوون و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و داوایانه، به ئاراسته‌ی گره‌نتیكردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و داكۆكیكردن به باشترین شێواز له ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم، له ڕێی تیمی یاسایی شاره‌زا له ژێر ڕێنوێنی و سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.