سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی دامه‌زراند و راگه‌یاندووه. مه‌به‌ست له‌و لیژنه‌یه وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، بۆ دانوستانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی راگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌در بۆ لیژنه تایبه‌ته‌كه‌ی، مه‌به‌ست لێی جیا له دانوستان بۆ دروستبوونی حكوومه‌تێی نوێی فیدراڵ، هاوكات ئه‌و لیژنه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌شیان هه‌یه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا پێك‌بێنن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌در، لیژنه‌كه پێكدێن له حه‌سه‌ن عه‌زاری وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه، نه‌سار روبه‌یعی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك، نه‌بیل ته‌رفی جێگری دووه‌می سه‌رۆك، حاكم زاملیش وه‌ك پاڵپشتیی لیژنه‌كه ناوی هاتووه.
موقته‌دا سه‌در له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ڵێ، ئه‌م لیژنه‌یه بۆ دانوستانه و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌یه و نوێنه‌ری راستیی منن، ده‌توانن له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان هاوپه‌یمانی دروست بكه‌ن. ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه هه‌ندێك لایه‌ن كه تێبینیمان له‌سه‌ریان هه‌یه، بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵیان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خۆمان.