زانکۆی ئەسکندریە بە پلەی نایاب دکتۆرا دەبەخشێیتە کچە توێژەری کورد

:: PM:01:46:15/10/2021 ‌
 
زانکۆی ئەسکندریە بە پلەی نایاب دکتۆرا دەبەخشێیتە کچە توێژەری کورد "شادیە عەبدولواحید قادر نادر” لە دەروونزانی پەروەردەیی فەلسفەی  پەروەردەیی، لەگەڵ ئاماژەکردن بە چاپ کردنی و دابەشکردنی بەسەر هەموو زانکۆ عەرەبییەکان.

ماڵپەڕی "MGLTMSR"ی عەرەبی ڕاسپاردەکە ناونیشانی "مەشق و راهێنان لەسەر هونەری راستکردنەوەی هەڵسوکەوتی مرۆڤ و کاریگەری لەسەر چاککردنی رایی کردنی پیشەیی و کواليتی ژیانی پیشەیی" لەلایەن ڕێنماکارانی پەروەردەیی لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان.

لیژنەی تاوتۆی نامەی دکتۆرای "شادیە عەبدولواحید قادر نادر"ی توێژەر پێکهاتبوو لە هەر یەک لە أ. د. مە‌حموود عەبدولحەلیم مەنسی مامۆستای دەروونزانی پەروەردەیی، لە کۆلیژی پەروەردە- زانکۆی ئەسکەندەریە وەک سەرۆک و سەرپەریشتیار، أ.د. ماجی ولیام مامۆستای دەروونزانی پەروەردەیی، لە کۆلیژی پەروەردە- زانکۆی عەین شەمس وەک تاوتۆکار،  أ.د. ناجی محەمەد قاسم مامۆستای دەروونزانی پەروەردەیی، لە کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی ئەسکەندریە وەک تاوتۆکار، أ.د. محەمەد ئەنوەر ئیبراهیم فەراج، مامۆستای دەروونزانی پەروەردەیی و راگری کۆلیجی تەربیە، وەک سەرپەرشتیار. 

لیژنەی سەرپەرشتیار ئاماژەیان بە لێهاتوویی ئەو کچە کوردە توێژەرە کرد و بەکارەکانی سەرسامبوون، لیژنەکە رای گەیاند، کە ئەم جۆرە توێژینەوە و هەڵسەنگادنانە دەبێتە هۆی پتەو کردنی پەیوەندی رۆشنبیری و ئەکادیمی نێوان هەردوو گەلی میسری و کوردی.
 


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان