لە رووداوێكی سەیروسەمەرەدا لە میسر، نەخۆشێك بەهۆی ئازاری زۆر لە هەناوی، روو لە نەخۆشخانە دەكات، لەدوای پشكنین دەركەوتووە مۆبایلێك لەناو گەدەیدایە و بە نەشتەركارییەك رزگار دەكرێت.
نزیكەی دوو ساڵ بەر لە ئێستەیش هەمان روداو لە میسر دووبارە بووەوە، كەچی ئەمڕۆ شەموو 16ی تشرینی یەكەم، پێگەی "
عەرەبیە" بڵاوی كردووەتەوە، بە نەشتەركارییەكی دەگمەن و ناوازە، نەخۆشێك لە مردن رزگار كرا كە مۆبایلێك لەناو گەدەیدا گیر بووبوو.
بەپێی پێگەكە، نەخۆشخانەی ئەسوان لە باشووری قاهیرە پایەتەختی میسر، پێشوازیی لە نەخۆشێك كردووە كە بەهۆی ئازار لە هەناوی، رووی لەوێ كردبوو، لەدوای پشكنین و تیشك، دەركەوتووە مۆبایلێك لەناو گەدەیدا گیر بووە، بۆیە شەوی رابردوو بە پەلە نەشتەركارییان بۆ ئەنجام دا و لە مردنێكی مسۆگەر رزگار كرا.
پزیشكانی نەخۆشخانەكە و ئەوانەی بەشدارییان لە نەشتەركارییەكە كردبوو رایان گەیاندووە، پێ دەچوو ئەو مۆبایلە چەندان مانگبوو لەناو گەدەی ئەو نەخۆشە مابووەوە، تووشی هەوكردنی گەدە و ریخۆڵەكانی كردبوو، هەر ئەوەیش وایكرد توانای خواردنی نەمابێت، بەڵام خۆشبەخاتە بەو نەشتەركارییە، لە مردن رزگاری بوو و ئێستە دۆخی باشترە.