كوڕێكی كۆسرەت ڕەسووڵ پەیامێك ئاراستەی خیانەتكاران دەكات

:: AM:11:55:16/10/2021 ‌
كوڕێكی كۆسرەت ڕەسووڵ لە 16ـی ئۆكتۆبەر، پەیامێك ئاراستەی خیانەتكاران دەكات بە دانانی وێنەیەكی باوكی و بە كۆمێنتێك بە ناڕاستەوخۆ پێیان دەڵێت، باوكی سەربەرزە و ئەوانی تریش دۆڕاو.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی ئۆكتۆبەر، دەرباز كۆسرەت ڕەسووڵ كوڕی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، وێنەیەكی باوكی داناوە و لەسەری نووسیوە، ئەمڕۆ لە هەموو رۆژ زیاتر سەرت بەرزە.

كارە ترسناكەكانیان كە بریتی بوو لە ساختەكاری و ژەهرخواردكردن و قاچاخچێتی و سەرانەوەرگرتن، لەناو حزبەكەیان ڕێسوا كراون.
ئەو پەیامەی دەرباز بە ناڕاستەوخۆ بۆ سەرانی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەرە، كە پێشتر خۆیان وەك كەسانی سەركەوتوو دەزانی، ئێستەیش دوای هەشتی تەمووز و ئاشكرابوونی كارە ترسناكەكانیان كە بریتی بوو لە ساختەكاری و ژەهرخواردكردن و قاچاخچێتی و سەرانەوەرگرتن، لەناو حزبەكەیان ڕێسوا كراون.

لە ڕۆژی 18ـی ئۆكتۆبەری 2017، كۆسرەت ڕەسووڵ جێگری ئەوكاتی سكرتێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا ڕای گەیاند، چەند كەسێكی لادەر لە ڕێبازی یەكێتی بەبێ گەڕانەوە بۆ سەركردایەتیی حزبەكەمان، لەم ڕووداوانەدا بە مەبەستی چەند دەستكەوتێكی كاتی و شەخسی، دەبنە هاوكار و دەستكێشی داگیركەران، بەم كارە قێزەونەیان سەرشۆڕانە خۆیان دەخزێننە ناو لاپەڕە ڕەشەكانی مێژووی گەلەكەمانەوە.
 
‎جێگری ئەو كاتەی سكرتێری یەكێـتی ڕوونی كردبووەوە، زیانەكان لەڕووی لەدەستدانی دەستكەوتی نەتەوەییەوە، ئێستە زۆر گەورەن و ئۆباڵی كارەساتەكانی كەركووك و خورماتوو و هەموو زیانە گیانی و مادی و مەعنەوییەكانی تری گەلەكەمان، دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كاڵفامانەی ناو یەكێتی.

خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر لە بەرانبەر وەرگرتنی پۆست و دەستكەوتی تایبەتی خۆیان، كەركووكیان رادەستی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كرد، بەڵام وەك خۆیان باسی دەكەن بەغدا بەڵێنەكانی بۆ جێبەجێ‌ نەكردوون.

خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر، كاردانەوەی توندی ناوخۆی و دەرەوەی لێ‌ كەوتەوە، تەنانەت هەندێك لە بەرپرسە باڵاكانی ناو یەكێتی، خیانەتكارانیان بە "كاڵفام" و "فەیسبووكباز" ناو برد.



وشە - رامیار جەواد