كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 10/10 بڵاو كرده‌وه، موقته‌دا سه‌در كه 72 كورسیی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌نجامه‌كانی قبووڵ كرد، به‌ڵام به‌ره‌ی "الاگار التنسیقی" ئه‌نجامه‌كانیان ره‌ت كرده‌وه و داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌كه‌ن.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌نجامی كۆتایی بڵاو كرده‌وه، كورسیی لایه‌نه‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ر هاتووه، به‌م شێوه‌یه‌یه:
ره‌وتی سه‌در 72 كورسی
هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم 37
سه‌ربه‌خۆكان 35
ده‌وڵه‌تی یاسا 33
پارتی دیموكراتی كوردستان 33
هاوپه‌یمانیی فه‌تح 16
هاوپه‌یمانیی كوردستان 16
هاوپه‌یمانی عه‌زم 13
جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ 9
بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد 9
ئیشراقه‌ی كانوون 6
هاوپه‌یمانیی عه‌قدی نیشتمانی 5
هاوپه‌یمانیی ته‌سمیم 5
یه‌كگرتوو 4
هێزی ده‌وڵه‌ت 4
جهماهیرنا 3
كۆمه‌ڵ 1
بزووتنه‌وه‌ی حه‌سم 3
ره‌وتی فوراته‌ین 1
هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك 1
جهماهیرنای نیشتمانی 1
پڕۆژه‌ی نیشتمانیی عێراق 1
مونته‌جی نیشتمانی 1
گردبوونه‌وه‌ی سه‌نه‌دی نیشتمانی 1
گردبوونه‌وه‌ی ئیقتیداری نیشتمان 1
گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی واست 1
هاوپه‌یمانیی ئامالی نیشتمان 1
هاوپه‌یمانیی نه‌هجی نیشتمانی 1
به‌ره‌ی توركمانی 1
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری 1
بزووتنه‌وه‌ی بیلادی 1
بزووتنه‌وه‌ی حقووق 1
پارتی نیشتمان 1
قادیموون 1
كوتله‌ی وه‌فا و ته‌غیر 1
هاوكات له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌نجامه‌كانی قبووڵ كرد و راگه‌یاند، پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ حكوومه‌ت له ژێر چه‌تری چاكسازی ده‌بێت.
به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نرێت، " الاطار التنسیقي / چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی" كه كۆمه‌ڵێك لایه‌نی شیعه له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌نجامه‌كانیان ره‌ت كرده‌وه، مه‌رجی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌بوو ده‌بێ هه‌موو ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنه‌وه ژماردن.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، ماوه‌ی سێ رۆژی بۆ تانه‌لێدانی لایەنە سیاسییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن دیاری کردووە، دوای ئه‌وه دادگای باڵای فیدراڵی بە فەرمی دەرەنجامەکە پەسند دەکات یان رەتی دەکاتەوە.
ئه‌وه له كاتێكدایه دوێنێ له سه‌عات شه‌شی ئێواره‌وه هه‌موو هێزه‌كان له پۆلیس، سوپا و هێزه‌كانی تر، خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و به‌شه‌قامه‌كانی به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر بڵاوه‌یان پێ كرا، ترسی ئه‌وه هه‌بوو له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، دۆخه‌كه تێكبچێت.
رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژاردنه‌كه له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق و به پاكترین هه‌ڵبژاردنیش داده‌نرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نێرده‌ی چاودێری ئه‌وروپا، تێبیبی رژدیان نه‌بوو له‌سه‌ری.