تەندروستیی مرۆڤ پێوەست بە جۆری خۆراكەكانە و دەبێ بایەخی زۆری پێ بدرێت، بەتایبەتیش كەسێك تەمەنی 50 ساڵیی تێپەڕ كرد، دەبێ بایەخی زیاتر بۆ جۆری خۆراكەكانی بدات. سەرچاوەكانی تەندروستیی ئامۆژگاریمان دەكەن ئەگەر كەسێك تەمەنی 50 ساڵی تێپەڕ كرد، گرنگە خۆی لەم جۆرە خواردنەوەیە بپارێزێت.
پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ یەكشەم 17ی تشرینی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر ئەو نەخۆشییانە كراوە كە پێوەستن بە تەمەنی مرۆڤەوە كە بە سەروو هەڵدەكشێت، دەبێ وریای جۆری خۆراكەكانیان بن، چونكە لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن، مرۆڤ ئەگەری هەیە تووشی پاڵەپەستۆی خوێن و شەكرە و لەبیرچوونەوە بێت. بۆیە لەو تەمەنەدا گرنگە خۆت لە خواردنەوەی غازی كە بە شەكر دروست كراون بپارێزێت.
پێگەی "
ئیت زیس" كە بایەخ بە بواری تەندروستی دەدات، دووپات دەكاتەوە كە خواردنەوەی غازیی كاریگەریی زۆری بۆ سەر ئەوانە هەیە كە تەمەنیان لە 50 ساڵی هەڵكشاوە، ئەگەری هەیە تووشی چەندان نەخۆشییان بكات.
هیلاری رایت كە نووسەرە و بۆ پێگەكە قسەی كردووە، ئاماژەی بەوە داوە كە هەموو ئەو خواردنەوانەی بە شەكر دروست دەكرێن، بۆ تەندروستیی باش نین و بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان هەڵكشاوە، خۆ ئەگەر خواردنەوەكان بە غازی دروست بكرێن، خراپتر دەبێت. مەترسییەكەی زیاتر بۆ ئەوەیە كە گومانی زۆر هەیە لە ڕێیانەوە مرۆڤ تووشی نەخۆشیی شەكرە بێت.
زیاتر روونی كردووەتەوە، مەترسیی ئەو جۆرە خواردنەوەیە تەنیا بۆ نەخۆشیی شەكرە نییە، بەڵكو كاریگەریی لەسەر ئەقڵ و مێشكیش هەیە و بەپێی بەسەرچوونی كات، مێشكی مرۆڤ لاواز دەكات. هاوكات تووشی لەبیرچوونەوەی دەكات.
دواتریش ئەو نووسەرە تەندروستییە ئامۆژگاریمان دەكات و دەڵێ، باشترین خواردنەوە بۆ كەسێك تەمەنی هەڵكشابێت و سوودی لێ ببینێت، شیرە، بەتایبەتی ئەو شیرەی چەوریی كەمی تێدا بێت، نەك خواردنەوە غازییەكان كە تەمەنی مرۆڤ كەمتر دەكاتەوە.