میلیشیاكانی عێراق ئه‌وانه‌ی سه‌ربه ئێران، به‌هۆی دۆڕانیان له هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری عێراق، ئیمارات به‌هۆی دۆڕانه‌كه‌یان ده‌زانن كه له‌وێوه ساخته له ده‌نگه‌كانیان كراوه، بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان له‌و وڵاته به مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له كه‌ناڵی "ی‌و تی ڤی"ی عێراقیی وه‌رگرتووه، میلیشیاكان كه دۆڕانێكی گه‌وره‌یان له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا به‌ركه‌وتووه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه ده‌كه‌ن، له‌ناویاندا هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان له ئیمارات ده‌كه‌ن گوایه له‌وێوه ساخته به ده‌نگه‌كانیان كراوه.
كه‌ناڵه عێراقییه‌كه دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ربه میلیشیاكان "ئه‌حمه‌د عه‌بدولساده" ساز كردووه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئیماراتی تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی له‌و وڵاته‌وه ده‌ستكاری ده‌نگه‌كانیان كراوه. هاوپه‌یمانیی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری كه له هه‌ڵبژاردنی 2018دا 37 كورسیی به‌ركه‌وتبوو، له‌م هه‌ڵبژارنه‌دا ته‌نیا بووه‌ته خاوه‌نی 16 كورسی. حزبوڵای عێراقیش له‌م هه‌ڵبژارنه‌دا ته‌نیا یه‌ك كورسیی به‌ده‌ست هێناوه.
له‌و دیمانه‌یه‌دا عه‌بدولساده گوتوویه‌تی، ساخته‌كردن به ده‌نگه‌گان له ئیمارات به مه‌ركه‌زی كراوه كه له‌وێوه ئه‌نجامه‌كان گه‌یشتوون. بۆیه گوتوویه‌تی زانیاریی دروستم له به‌رده‌سته كه چالاكیی سه‌ربازی به‌مزووانه له دژی ئه‌وانه ده‌ست پێ ده‌كات كه ساخته‌یان به ده‌نگه‌كانمان كردووه، ئه‌وه‌یش ئیمارات ده‌گرێته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ به مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌و وڵاته بدرێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌وه‌ته‌ی ئه‌و میلیشیایانه هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانی ئیماراتیان كردووه، هاتووه‌ته ده‌نگ و گوتوویه‌تی، رێ به هیچ گرووپ و لایه‌ن ناده‌ین هه‌ڕه‌شه له وڵاتان بكات، به‌تایبه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌یش وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ته‌حسین خه‌فاجی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی چالاكییه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به‌رانبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكان گوتوویه‌تی، رێ به هیچ گرووپ و لایه‌نێك ناده‌ین خاكی عێراق بكاته سه‌رچاوه‌ی هێرشكردن بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و هه‌ر وڵاتێكی تری دنیا، ئه‌وه‌یش رێنوێنی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه، وه‌ك چۆن رێ ناده‌ین له هیچ شوێنێكه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر عێراق. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یش وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت.