له‌كاتێكدا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌وه‌ته‌ی له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابه‌وه كۆنترۆڵی ئه‌فغانستانی كردووه و حكوومه‌تێكی كاتیی تێدا دامه‌زراندووه، له‌لایه‌ك ده‌یه‌وێ به‌پێی بڕیاره‌كانی رووی خۆی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سپی بكاته‌وه تا هاوكاری بكرێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كه‌سوكاری ئه‌و خۆكوژانه خه‌ڵات ده‌كات كه له دژی سوپای ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فغانستان خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی كاتیی ئه‌فغانستان كه له‌ڕێی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه دامه‌زراوه، له‌ڕێی وه‌زیره ناخۆییه‌كه‌ی، له هۆتێلێكی كابول، خه‌ڵاتێكی مادی و به‌خشینی زه‌ویی به‌سه‌ر كه‌سوكاری ئه‌و خۆكوژانه دابه‌ش كردووه كه خۆیان به سوپای ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فغانستاندا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
به‌پێی پێگه‌كه، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان سیراجه‌دین حه‌قانی، بڕی 112 دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی و پارچه‌یه‌ك زه‌ویی نیشته‌جێبوونی به‌سه‌ر كه‌سوكاری ئه‌و خۆكوژانه دابه‌ش كرد كه له كرده‌ی خۆكوژیدا خۆیان به‌سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فغانستاندا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌واڵه له‌ڕێی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی تاڵیبان سه‌عید خوستی شه‌وی رابردوو له‌ڕێی "تویته‌ر" بڵاو كرایه‌وه. ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی تاڵیبان، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ راسته‌ڕێی ئه‌فغانستان هه‌نگاوی بۆ ده‌نێت.
له گوته‌یه‌كدا حه‌قانی به‌رانبه‌ر كه‌سوكاری خۆكوژه‌كان گوتوویه‌تی، "ئه‌وان گیانفیدا و پاڵه‌وانی وڵات و ئاینن".
دواتریش بۆ كه‌سوكاری هه‌ر خۆكوژێك، بڕی 112 دۆلار و پارچه زه‌وییه‌ك دابه‌ش كرا كه ده‌یان خێزان ده‌بوون.