به‌ڵگه هه‌یه كه شێرپه‌نجه نه‌خۆشی نییه، به‌ڵكو كه‌میی ڤیتامین B17 یه، یان ده‌كرێ بڵێین نه‌خۆشییه‌كی ترسناك نییه، به‌ڵكو نه‌بوونی خۆراكی پێویسته له سیستمی خۆراكی ڕۆژانه‌ماندا. هه‌رچه‌نده تا ئێسته‌یش خه‌ڵك له سه‌رانسه‌ری دنیا وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی باو و ترسناك لێی ده‌ڕوانن. به‌ڵام چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی گرنگ و باوه‌ڕپێكراو هه‌ن له‌وباره‌یه‌وه كه ده‌ری ده‌خه‌ن، شێرپه‌نجه بوونی نییه، له‌وانه كتێبی World without cancer دنیای بێ شێرپه‌نجه‌یه و هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له كتێبه‌كه‌دا نییه، به‌ڵگه‌كان زانیاریی سه‌رنجڕاكێشی تێدایه.
ئه‌وانه‌ی به‌دوای به‌ڵگه‌كانی هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌دا گه‌ڕاون، پێیان وایه نه‌خۆشییه‌كه بوونی نییه و چاره‌سه‌ر دروست ده‌كرێ، به‌ڵام دنیای داگیركاری و بازرگانیی به مرۆڤایه‌تی، دروستكه‌ری شێرپه‌نجه‌ن و كردوویانه به كاڵایه‌كی گه‌وره و ساڵانه ملیۆنان دۆلار له‌و ڕێیه‌وه به ده‌ست دێنن.
هه‌موو ڕۆژێك 15 بۆ 20 ناوكی هه‌ڵووژه‌ی زه‌رد بخۆ، ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی نایابه
پرۆفیسۆر "نادیا دارسن" له زانكۆی كامبریج ده‌ڵێت، نه‌خۆشییه‌ك به‌ناوی شێرپه‌نجه‌وه نییه و دووره له راستییه‌وه، كه‌واته بۆ ڕێگرتن له شێرپه‌نجه، ئه‌م خه‌رجییه زه‌به‌لاحه پێویست نییه، له كاتێكدا چاره‌سه‌ره‌كه‌ی زۆر له زووه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
( leatril ) ناوی ئه‌و ده‌رمانه‌یه كه له مه‌كسیك به‌رهه‌م دێت و رێ نادرێ به جیهانی ببێت.
(leatril) %90 سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌دا ڕاگه‌یاند. به‌ڵام رێ نه‌درا به جیهانی ببێت، ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی قاچاخ له مه‌كسیكه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه ده‌كرێت، چونكه له‌وێش قه‌ده‌غه كراوه و ده‌گوترێ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی بازرگان. و كۆمپانیاكانه.
ئێسته ئه‌وه ڕوونه كه‌میی ڤیتامینB17 ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه. جگه له‌وه هیچ هۆكارێكی تر نییه بۆ نه‌خۆشییه‌كه، پێویسته هه‌مووان ئه‌و ڕاستییه بزانن كه زانیاریی هه‌ڵه به هه‌موو دنیا دراوه. له‌وه ده‌چێ بڕوا نه‌كه‌ن، به‌ڵام شێرپه‌نجه نه‌خۆشییه‌كی ترسناك نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ترسیان لێی هه‌یه، به‌ڵكو كه‌میی یان نه‌مانی ڤیتامی B17ـه له له‌شدا.
بۆ پشتڕاستی له‌باره‌ی هاوشێوه ئه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو كه له ڕابردوودا نه‌خۆشییه‌ك به‌ناوی (ئسكوربیت) ھه‌بووه و ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌ریاوانه‌كان به‌و هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست دا. ئه‌م نه‌خۆشییه خه‌ڵكێكی زۆریشی له‌ناو برد و زۆر كه‌سیش له‌م ڕێیه‌وه پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاحیان ده‌ست كه‌وت. دواتر ئاشكرابوو نه‌خۆشیی (ئسكوربیت) ته‌نیا كه‌می ڤیتامین ( c)بووه، واتا نه‌خۆشی نه‌بووه. شێرپه‌نجه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌یه.
شێرپه‌نجه یان نه‌مانی ڤیتامین B17هۆكارێكی سه‌ره‌كیی مردنه له‌سه‌ر ئاستی دنیا، له ساڵی 2020 نزیكه‌ی 10 ملیۆن كه‌س به‌و هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
چاره‌سه‌ره چییه؟
هه‌موو ڕۆژێك 15 بۆ 20 ناوكی هه‌ڵووژه‌ی زه‌رد بخۆ، ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی نایابه.
گه‌نم بخۆن ئه‌وكاته‌ی فه‌ریكه و تازه پێ ده‌گات، فه‌ریكه گه‌نم ده‌رمانێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری شێرپه‌نجه‌یه. فه‌ریكه گه‌نم سه‌رچاوه‌ی شلی و به‌هێزترین پێكهاته‌یه دژی شێرپه‌نجه ( leatril ) ئه‌و ماده‌یه له ناوكی سێویشدا هه‌یه.
ناوكی میوه‌كان زۆرترین ڤیتامین ( B17) یان له سروشته‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، له‌وانه ناوكی هه‌ڵووژه‌ی زه‌رد و قۆخ، هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی، سێ‌و، هه‌رمێ و گێلاس.
پاقله‌مه‌نییه‌كان له‌وانه پاقله، فه‌ریكه نیسك و لۆبیا و فه‌ریكه نۆك .
چه‌ره‌زات، ئه‌ویش ته‌ه‌نیا باده‌می تاڵ .
توو، وه‌ك تووی ڕه‌ش و شیلك، ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین (B17)ن، له سروشتدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خۆراكی تر، له‌وانه برنجی قاوه‌یی و ساوه‌ر و جۆ و زه‌رده‌چه‌وه.
هه‌موو به‌یانییه‌ك په‌رداخێك ئاوی گه‌رم و یه‌ك كه‌وچكی چای خواردن، زه‌رده‌چه‌وه‌ی تێبكه و بیخۆره‌وه. گرنگترین شت كه نابێ له‌بیرمان بچێت، ته‌رككردنی شه‌كره كه به ژه‌هری سپی ناسراوه، ته‌نیا به نه‌خواردنی شه‌كر بۆ ماوه‌ی چل ڕۆژ، وا ده‌كات كه نه‌خۆشییه‌كه گه‌شه نه‌كات و بوه‌ستێت.
وشه/ شۆخان ره‌شید