لە هیندستان یەك ملیار كەس لە دژی كۆرۆنا كوتراون

:: AM:11:59:21/10/2021 ‌
هیندستان كە ماوەیەكی زۆرە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بە توندی هێرشی بۆ هێناوە و لە دوای ئەمەریكا لە هەمو دنیادا دووەمین وڵاتە زۆرترین تووشبوو و مردنی تێدا هەبێت. وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەكەیش دەڵێ، تا ئێستە یەك ملیار كەس بە ڤاكسینی دژی كۆرۆنا كوتراون.

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ پێنجشەم 21ی تشرینی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، وێڕای ئەوەی ژمارەی دانیشتووانی هیندستان زۆرە و خۆی لە یەك ملیار و 300 كەس دەدات، بەڵام پەتاكە زۆر بە توندی وڵاتەكەی گرتووەتەوە. تا ئێستە زیاتر لە 35 ملیۆن كەس تووشی بوون كە دووەم وڵات دێت لە دنیادا بۆ زۆریی تووشبوون، هاوكات یەك ملیار كەسیش بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كوتراون.

وەزارەتی تەندروستیی هیندستان رای گەیاندووە، تا ئێستە یەك ملیار كەس ژەمی یەكەمی ڤاكسینەكیان لێ داوە، هاوكات 30%ی دانیشتووانەكەی هەردوو ژەمەكەیان بەكار هێناوە.

بەپێی ئەو ئامارەی لەو وڵاتە ئاشكرا كراوە، لە مانگەكانی نیسان و ئایار، رۆژانە 400 هەزار كەس تووش دەبوون و رۆژانەیش چوار هەزار كەس گیانیان لە دەست داوە. بەجۆرێك نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە فریای چارەسەری نەخۆشان نەدەكەوتن. بەڵام لەوەتەی خەڵكێكی زۆر بە ڤاكسین كوتراون، تووشبوون كەم بووەتەوە بە جۆرێك ئێستە رۆژانە 15 هەزار كەس تووش دەبن.

هیندستان بە دووەم وڵات لە دنیادا هەژمار دەكرێ كە هاووڵاتییانی بە یەك ملیار ڤاكسین كوترابن، ئەویش لە دوای چین دێ كە لەو وڵاتەیش هاووڵاتییان بە دوو ملیار و 300 ملیۆن كەس بەو ڤاكسینە كوتراون. ئەویش بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی چین.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د