سێشه‌می ڕابردوو ئه‌فسه‌رێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دارستان له گه‌رمیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشنیاز بۆ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كات، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسانی تری ده‌ڤه‌ره‌كه بگۆڕێت، كه‌چی له‌جیاتی ڕێزگرتن له بۆچوونی جیا و ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن، له‌و كاته‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان ڕاگیراوه.
به گوێره‌ی به دواداچوونێكی "وشه" ئه‌و ئه‌فسه‌ر پله‌ی "موقه‌ده‌م"ه و ناوی "ئه‌ركان ڕه‌حمان"ه و له پۆسته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، گۆڕینی به‌رپرسانی حكوومه‌ت و نووسینگه‌ی تایبه‌تیت و ڕاوێژكاران و ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیت ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه پێشوازی گه‌رمی لێ ده‌كرێ، به تایبه‌ت گۆڕینی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، هاوكات داوا ده‌كات كه قوباد تاڵه‌بانی خۆیشی بگۆڕدرێ و ده‌ڵێ، ناكرێت ئێوه تا قیامه‌ت به جێگری بمێننه‌وه.
بۆ ده‌سكه‌وتنی زانیاری زیاتر "وشه" پێوه‌ندی به شوان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دارستان له گه‌رمیان كرد، به‌ڵام ئه‌و بێئاگایی خۆی له‌و بابه‌ته پێشان دا و گوتی، ئاگه‌دار نیم و نازانم له‌سه‌ر بڕیاری كێ و له كوێ ده‌سبه‌سه‌ركراوه، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م.
كه‌سێكی نزیكی ئه‌و ئه‌فسه‌ره بۆ "وشه" گوتی، كه له سێشه‌مه‌وه بێ فه‌رمانی دادوه‌ر و له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕاگیراوه و تا ئێسته‌یش دادوه‌ر نه‌یبینیووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ده‌سبه‌سه‌ركردن و ڕاگرتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره به بڕیاری چه‌تۆ ساڵح بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بووه و تا ئێسته‌یش ڕوون نییه، تا كه‌ی به ڕاگیراوی و ده‌سبه‌سه‌ركراوی ده‌مێنێته‌وه.
گرتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره له‌سه‌ر پۆستێكی فه‌یسبووك كه تێیدا بێ ناوزڕاندن داوای گۆڕانكاری له به‌رپرسانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌كات، له كاتێكدایه حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی به گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌یشه‌وه، ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌سته‌به‌ركراوه، كه‌س له‌سه‌ر ئازادی ڕا ده‌ربڕین ناگیرێت، به‌ڵام ئه‌مه نموونه‌یه‌كی زیندووه كه ئه‌و بۆچوونه ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كه و له واقیع بوونی نییه.
وشه/ كاروان كه‌لاری.