دۆزینه‌وه‌ی دوورگه‌یه‌كی نهێنی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له نه‌خشه‌كانی گووگڵ ده‌رناكه‌وێت، كاردانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به دوای خۆیدا هێناوه، له سه‌ره‌تایش دا وه‌ك كونێكی ڕه‌شی گه‌وره له ناوه‌ڕاستی زه‌ریا ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام كاتێك به‌كارهێنه‌رانی پێشكه‌وتووی ئینته‌رنێت له ڕێی مانگه ده‌ستكرده‌كان زیاتر لێی نزیكبوونه‌ته‌وه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌مه دوورگه‌یه‌كه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له نه‌خشه‌كانی گووگڵ ئاماژه‌ی پێ نه‌كراوه.
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مان لۆكه‌یشن له نه‌خشه‌ی گووگڵ لێدراوه و وێنه‌ی گیراوه، كه ئاماژه به بوونی هیچ دوورگه‌یه‌ك ناكات و پارچه‌یه‌كه له زه‌ریا و هیچ وشكاییهكی تێدا به‌دی ناكرێت، به‌ڵام له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش شاره‌زایان ئاشكرایان كرد، كه دوورگه‌كه كه‌وتووه‌ته شوێنێكی ناوازه و زۆریش به ڕوونی هه‌ستی پێ ده‌كرێت، له‌وه ناچێت، كه به‌هۆی هه‌ست پێ نه‌كردنه‌وه، گووگڵ نهیخستبێته نێو نه‌خشه‌كانی.
زۆرێك له‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته سه‌رنج و بۆچوونی خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه
دوورگه‌یه‌كی نهێنییه و به ئه‌نقه‌ست له گووگڵ و نه‌خشه‌كانی دانه‌نراوه، چونكه به ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو هه‌ژمار ده‌كرێ و له‌وانه‌یه بنكه‌ی سه‌ربازی یان تاقیگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشكه‌وتووی سوپای یه‌كێك له وڵاته به‌هێزه‌كان بێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌ره‌نجه ڕه‌شی دوورگه‌كه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك وا ده‌رناكه‌وێت، كه خاك بوونی هه‌بێت، چونكه به ته‌واوی ڕه‌ش ده‌چێته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه دوورگه‌كه له دارستانێكی یه‌كجار چڕ و فره‌وان پێكهاتووه، دره‌خته‌كان هیچ ده‌رفه‌تێكیان نه‌هێشتووه‌ته كه مرۆڤ له ئاسمانه په‌ی به خاك و ڕه‌نگی خاك بكات.