مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پێشوازی له پرۆژه‌یاسای هاوبه‌شی كۆماری و دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه بۆ ڕێزگرتن له یادی ئۆپراسیۆنی نه‌وای ئارام و هاوبه‌شی به‌هێزی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش كراوه.
مه‌سروور بارزانی له په‌یامه‌كه‌ی ئاماژه‌ی داوه، پێشوازی له پرۆژه یاسای هه‌ردوو حزبی كۆماری و دیموكراتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م كه له‌لایه‌ن هاوڕێ سیناتۆرهكانمان كریس ڤان هۆلین و مارۆك رۆبیۆ له‌باره‌ی ڕێزگرتن له یادی ئۆپراسیۆنی نه‌وای ئارام و هاوبه‌شیی به‌هێزی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش كراوه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی سوپاسی هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ی ئه‌و حه‌وت ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكای كردووه، كه بۆ پشتگیریكردن و سپۆنسه‌ركردنی پرۆژه یاساكه كه ئه‌وانیش بریتین له مایك وڵتز، جیم كوپه‌ر، كریس ستیوارت، جه‌یسن كرۆ، دینا دیتهس، ئاندی كیم و دۆن باكۆن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ده‌ستوه‌ردانی مرۆیی و دیاریكردنی هه‌رێمی نه‌فڕین، ژیانی خه‌ڵكێكی زۆری له مردن ڕزگار كرد، پاراستنی ئه‌و خه‌ڵكه له پێناو پاراستنی ئه‌زموونی دیموكراسیمان زۆر پێویست بوو، كه بووه هۆی دروستبوونی دۆستایه‌تیی و هاوبه‌شییه‌كی به‌هێز و مۆدێرن له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا.
مه‌سروور بارزانی دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ كوردستان هه‌رێمێكی ئارامه له ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیردا، دۆستایه‌تیمان له‌سه‌ر بنه‌مای بیروڕا و بۆچوونی هاوبه‌شه‌وه بنیاتنراوه، به‌هیوای به‌رده‌وامبوونی كاركردن و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، له پێناو به‌هێزتركردنی ئه‌و دۆستایه‌تییه.