له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مه‌یش به‌و مانایه دێ، كه ئه‌و پارێزبه‌ندییه ده‌ستوورییه‌ی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران بوونی هه‌بوو، ئیتر بوونی نامێنێت و ڕێژه‌ی 70%ی په‌رله‌مانتارانی پێشوویش نه‌یانتوانیوه جارێكی تر له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوو بن و بچنه‌وه په‌رله‌مان، بۆیه له ترسی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له گرتن و لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵیان به‌هۆی ده‌ستهه‌بوون له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوو هه‌وڵی ڕاكردن و ده‌رچوون له عێراق ده‌ده‌ن.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له‌میانه‌ی گوته‌یه‌كی به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و پارێزبه‌ندییه‌ی ده‌ستوور به په‌رله‌مانتارانی به‌خشیبوو، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بوونی نامێنێت، بۆیه هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانیان له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی لای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه، ده‌توانرێ بانگهێشت بكرێن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
چه‌ندان به‌رپرسی عێراق له به‌غدا له بۆنه‌ی جیا جیا دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه زیاتر له 40 په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مان كه له حه‌وتی ئه‌و مانگه كۆتایی به كاره‌كانی هات، له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی ناویان هاتووه و تۆمه‌تباركراون و به‌شێكیشیان فه‌رمانی گرتنیشیان بۆ ده‌رچووه.
به‌رپرسێكی باڵا له به‌غدا له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، كه دۆسیه و به‌ڵگه‌ی پێویست له دادگه‌كان بوونی هه‌یه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 12 په‌رله‌مانتاری خولی پێشوو بگیرێن و دادگه‌یی بكرێت، چونكه به‌شێك له‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی گیراون و ددانیان به تاوانه‌كانیان ناوه، له قسه‌كانیان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پاره‌ی خه‌یاڵی و زه‌به‌لاحیان به هه‌ندێ په‌رله‌مانتار داوه، تا یارمه‌تییان بده‌ن له ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستكه‌وتنی گرێبه‌ستی زه‌به‌لاح له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه جیا جیاكانی حكوومه‌تی عێراق. به‌شێكی تریشیان هه‌ر خۆیان گه‌نده‌ڵیان كردووه و دۆسیه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر خودی په‌رله‌مانتاره‌كان كراوه‌ته‌وه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مانه‌یان بگیرێن و بخرێنه ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕه‌وه.
زیاتر گوتی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تێوه‌گلانی په‌رله‌مانتاران له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی لیژنه‌یه‌كی بچووككراوه و تایبه‌ت دروست بكرێ، له چوارچێوه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به سه‌رۆكایه‌تیی جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف، ده‌ست به رێوشوێنه‌كان ده‌كرێ و به‌شێكیشیان ده‌گیرێن و ده‌خرێنه گرتووخانه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌شێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون و دڵنیان له‌وه‌ی داهاتوویه‌كی ئارامیان له عێراق نابێت، به‌هۆی گهندهڵییهكانیانهوه، له‌به‌ر ئه‌وه دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕوویان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه و هه‌ڵاتوون، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌یشی كه هه‌ڵاتوون ڕوویان له توركیا و ئوردن و لبنان و ئێران كردووه، به‌شێكیشیان په‌نایان بردووه‌ته به‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا.
باسم خه‌شان كاندیدی سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق له‌وباره‌وه گوتی، كۆتاییهاتنی خولی په‌رله‌مان و نه‌مانی پارێزبه‌ندی ده‌رفه‌تێكی زێڕینه له‌به‌رده‌م دادگه و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لیژنه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر كاره نایاسایی و گه‌نده‌ڵییه‌كانیان ڕاپێچی دادگه بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، بۆیه له ئێسته‌وه ترسی ئه‌وه لای په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوو دروست بووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستیان به هه‌ڵاتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه.
عه‌دنان دنبوس په‌رله‌مانتاری پێشوو گوتی، به داخه‌وه به‌شێك له‌وانه‌ی كه تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی، ڕایانكردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دادگه خۆی به‌رپرسه له‌و كاره و ده‌بوو له سه‌ره‌تاوه مافی چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات له هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوو قه‌ده‌غه بكات، تا دادگه خۆی ئه‌و ڕێوشوێنه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش پێویسته دادگه و ده‌سه‌ڵاته پێوه‌نداره‌كان زۆر به توندی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه هه‌ڵوه‌سته بكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه ژێر باری حزب و قه‌واره‌كانه‌وه، كه هه‌وڵی پاراستنی په‌رله‌مانتارانی پێشوویان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بده‌ن.
له دوای 2003 و ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه تا ئێسته به گوێره‌ی ئاماری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاتر له سه‌دان ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له عێراق له ڕێی گه‌نده‌ڵییه‌وه به‌هه‌ده‌ردراوه، زیاتر له 300 ملیار ته‌نیا به وشكه پاره بردراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له وڵاتانی تر سپیكراوهتهوه و بۆ خزمه‌تی گه‌نده‌ڵكاران سوودی لێ وه‌رگیراوه و هۆتێڵ و باڵه‌خانه و شوقه و موڵكیان پێ كڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه به ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌رمایه‌داری بمێننه‌وه.
هه‌رچه‌نده دادگه و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لیژنه‌ی باڵای چاكسازی فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌یان به‌رپرس و سیاسی له ماوه‌ی ڕابردوو ده‌ركردووه و به‌شێك له دۆسیهكانیشیان یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش هێشتا ئه‌و هه‌نگاوانه له ئاست خواست و ویستی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق نییه و خه‌ڵكی داوا ده‌كه‌ن، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و به خێرایی سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵكاران بگیرێن و سزای گه‌ل و یاسایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.