ئەمەریكا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەرپرسێكی گەورەی داعش دەكوژێت

:: AM:09:35:23/10/2021 ‌

گوتەبێژ بەناوی فەرماندەیی سوپای ئەمەریكا رای گەیاندووە، سوپای ئەمەریكا لەڕێی فرۆكەیەكی بێفڕۆكەوان، بەرەبەیانیی زووی ئەمڕۆ بەرپرسێكی گەورەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا دەكوژێت.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ شەموو 23 تشرینی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، جۆن ریجسبی كە بەرپرسێكی فەرماندەیی سوپای ئەمەریكایە و گوتەبێژی ئەو فەرماندەیەیە، رای گەیاندووە كە لە هێرشی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە سوور یا، بەرپرسێكی گەورەی داعش بەناوی "عەبدولحەمەید مەتەر" كوژراوە.

پێگەكە زیاتر نووسیویەتی، بە كوشتنی ئەو بەرپرسەی داعش، تواناكانی ئەو رێكخراوە لاواز دەبێ، بەتایبەتی لەڕووی دانانی پلانی تیرۆریستی كە لە دژی وڵاتان دادەنرێت. ئەو هێرشە لە ناوچەی سلوكی باكوری سووریا  ئەنجام دراوە كە هێزەكانی توركیا لەو ناوچەیەدان.

زیاتر روونی كردووەتەوە كە لەو ناوچەیەی هێرشەكەی تێدا ئەنجام دراوە، خەڵكی سڤیلی تێدا نییە. ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەی هێرشەكەی ئەنجام دراوە، لە جۆری "ئێم میو- 9"یە كە بە "بیبەر" دەناسرێتەوە.

گوتەبێژەكە ئەوەشی گوتووە كە تا ئێستەیش داعش مەترسییەكی رژدە بۆ سەر ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی، هاوكات ئەو رێكخراوە ناوچەكانی سووریا بە باشترین ناوچە دەزانێ بۆ شوێنپێیەكانی خۆی و لەوێوە پلان بۆ كردەوە تیرۆریستییەكانی دادەنێت.

لە كۆتایی مانگی ئەیلوولی رابردوودا سوپای ئەمەریكا رای گەیاندبوو، بەرپرسێكی گەورەی داعشی لە ئیدلب لە سووریا كوشتووە بەناوی "سەلیم ئەبو ئەحمەد". ئەو تیرۆریستە بەرپرس بووە لە دانانی پلانەكان بۆ هێرشكردنە سەر پێگەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكەدا.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د