پارێزگاری هه‌ولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت، دووشه‌م لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی كۆرۆنا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئۆكتۆبه‌ر، ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، رۆژی دووشه‌م لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ناوخۆ كۆ ده‌بێته‌وه، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاری نوێ له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه له كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان زۆر بووه، له هه‌ندێك له نه‌خۆشخانه‌كان شوێن بۆ خه‌واندنی تووشبوو نه‌ماوه، به‌تایبه‌ت له ئیداره‌ی راپه‌ڕین.
هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان له ئیداره‌ی راپه‌رین رای گه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كیی زۆربوونی كۆرۆنا له‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌یگه‌ڕێته‌وه، هاووڵاتییان به‌شێكی كه‌میان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم بڕیاری دا، نۆره‌گرتن بۆ ڤاگسین نه‌مێنێت، هاووڵاتییان به‌یێ ناونووسین ده‌توانن ڤاكسین وه‌ربگرن.
ژماره‌ی تووشبوون له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا، بریتی بووه له هه‌زار و 76 كه‌س تووشبوو، هه‌روه‌ها 21 تووشبوو گیان له ده‌ست داوه.