له شه‌وی ڕابردووه‌وه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بووه به گۆڕه‌پانی جه‌نگ و زۆرترین هێزی ته‌ناهیی لێ كۆ كراوه‌ته‌وه، هاوكات ئه‌مشه‌ویش بڕیاره له ماڵی نووری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، ماڵی شیعی جگه له سه‌در، كۆ ببنه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو چی ڕووی دا؟
سه‌عات 11ی شه‌وی دوێنێ شه‌موو 23ی تشرینی یه‌كه‌م، 14 هه‌مه‌ڕی سه‌ربازیی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراقی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بڵاوه‌یان پێ كرا، دوای ته‌نیا هه‌شت خوله‌ك، هێزێكی زۆری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و لیوای تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سوپایش، خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی هێزه دۆڕاوه‌كانی شیعه له هه‌ڵبژاردنی عێراق، گه‌یشتنه نزیك ناوچه‌ی سه‌وز، دوای ئه‌وه‌ی رۆِژی هه‌ینی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پیرۆزبایی به‌ڕێوه‌چوون و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی له عێراق كرد.
ئه‌مه‌یش ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری به‌رپرسی سه‌ربازیی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق و شه‌بیل ئه‌لزه‌یدی به‌رپرسی كه‌تیبه‌كانی ئیمامی عه‌لی تووڕه كرد، چه‌كدارێكی زۆریان به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز جووڵاندووه. ئه‌وان بڕیاریان داوه ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و هێزه شیعییه‌كان ڕێك نه‌كه‌ون یان ئه‌نجامه‌كان هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، ڕه‌نگه هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا.
ئه‌مشه‌و له ماڵی مالیكی چی ده‌بێت؟
كه‌مێك پێش ئێسته نووری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، نامه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی بۆ ماڵی شیعی و هه‌موو هێزه براوه شیعییه‌كان ناردووه و تێیدا ڕای گه‌یاندووه، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی تشرینی یه‌كه‌م، له مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و قسه‌وباس له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین".
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "هه‌موو هێزه شیعییه‌كان كه براوه بوونه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جگه له ڕه‌وتی سه‌در، به‌شدار ده‌بن له كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌روه‌ها داوا له حزب و هاوپه‌یمانێتییه براوه‌كانی كورد و سوننه‌یش كراوه كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌شداربن، به‌ڵام ئه‌وه بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئاخۆ به‌شدار ده‌بن یان نا، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ڵامیان ناردووه كه به‌شداری ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی دا، "لایه‌نه‌كان باس له دۆخی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردن و قسه‌یش له‌سه‌ر كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت، ره‌نگه باسی پێكهێنانی حكوومه‌تیش بكرێت و كه‌سێك له كۆبوونه‌وه‌كه دیاری بكرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌ت".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژی شه‌موو 23ی تشرینی یه‌كه‌م، كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاند، "كۆمیسیۆن به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه له‌و تانانه‌ی كه پێشكه‌شی كراون، بۆیه به‌شی پێوه‌ندیدار به تانه‌كان به‌رده‌وام بووه له لێكۆڵینه‌وه له‌و تانانه، 340 تانه‌ی تر خراونه‌ته پێشی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران و دوای كۆتاهاتنی ڕێكاره پێویسته‌كانی لێكۆڵینه‌وه، له ڕۆشنایی به‌ڵگه و ڕاسپارده پێشكه‌شكراوه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران به هۆكاری جیاجیا 322 تانه‌ی ڕه‌ت كردوونه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری دا ده‌نگه‌كانی 234 وێستگه‌ی ده‌نگدان له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و به‌سره و به‌غدا به ده‌ست بێنه ژماردن و جیا بكرێنه‌وه.