بڕیاره له ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئاشتی له هه‌ولێر، سیمینارێك له‌باره‌ی دیموكراسی و فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسی به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی تشرینی یه‌كه‌م، ئاشتی شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئاشتی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "سیمینارێك به‌ناونیشانی (دیموكراسی له كۆنتێكستكی فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسی)، ڕۆژی پێنجشه‌م 28ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌عات چواری عه‌سر، بۆ د. شه‌ونم یه‌حیا". به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕوونی كرده‌وه، هاتن بۆ هه‌مووانه و پێویسته به‌شداران ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، سیمیناره‌كه له شاری هه‌ولێر له بازاڕی داون تاون به‌ڕێوه ده‌چێت له‌ناو ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئاشتی.
د. شه‌ونم یه‌حیا خدر خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسی – زانكۆی سۆربۆن پاریسی یه‌ك، له ساڵی 1977 له كه‌ركووك له دایك بووه، له بواری نووسین تا ئێسته چه‌ندان گوتاری له‌سه‌ر كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كتێبێكی به زمانی فڕه‌نسی له‌سه‌ر ڕۆڵی ڕۆشنبیران له گۆڕانكارییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن (ده‌زگای چاپ و بڵاوكراوه‌ی زانكۆكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا) له به‌رلین - ئه‌ڵمانیا بۆ چاپ كراوه، هه‌روه‌ها كتێبی (دیموكراسی به‌ده‌م ڕه‌شه‌باوه) له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای ئایدیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئاشتی ماوه‌یه‌كه دامه‌زراوه، پێشتر به‌ناوی كتێبخانه‌ی ئاشتی له شاری هه‌ولێر، ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵ كار و چالاكی كولتووری و وه‌شاندنی كتێبی كردووه، ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به كار و چالاكی ئه‌ده‌بی و كولتووری و هونه‌ری كردووه، زۆرترین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و ناساندنی كتێب له كتێبخانه‌ی ئاشتی له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.